کوردی | العربية | English
كۆبوونه‌وه‌ى دووه‌مى لێژنه‌ى باڵاى ڕووپێوى بارودۆخى ته‌ندروستى و ئافره‌تان IWISH
6 February 2022

دواى ته‌واو بوونى كارى مه‌یدانى و ده‌رخستنى ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانى ڕووپێوه‌كه‌ له‌لایه‌ن تیمى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم، له‌ ڕێكه‌وتى 1/2/2022 له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتى و به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار و به‌ به‌شدارى به‌رێوه‌به‌رانى ئامار له‌ پارێزگاكان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان به‌ ئۆنڵاین و  ئه‌ندامانى هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ، په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستى له‌ دیوانى ده‌سته‌ى ئامار كۆبوونه‌وه‌ى دووه‌مى لێژنه‌ى باڵاى ڕووپێوه‌كه‌‌ ئه‌نجامدرا. سه‌ره‌تا سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار باسى له‌ كارو چالاكییه‌كانى ئه‌نجامدراوى رووپێوه‌كه‌ كردو دواتر له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رى ڕووپێوه‌كه‌ له‌ به‌شى ئاماره‌كانى په‌روه‌رده‌ ، ته‌ندروستى و كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌سته‌ى ئامار  ئه‌نجامه‌كان خرانه‌ روو  بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانى به‌ده‌ستهاتوو. دواى گفتوگۆ كردنێكى تێروته‌سه‌ل و  وه‌رگرتنى سه‌رنج و تێبینیه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى لێژنه‌ى باڵا بریار ده‌درێت له‌ ماوه‌یه‌كى نزیكدا له‌ ڕورسمێكى تایبه‌تدا ئه‌نجامه‌كان ڕابگه‌یه‌نرێن.