کوردی | العربية | English
واژووکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵی و (یونیسێف)
30 March 2024

ڕۆژی پێنجشەممە، 28ی ئازار لە بەغدا، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵی واژۆکرا بە نوێنەرایەتی دکتۆر ضياء عەواد، سەرۆکی دەستەی ئامار و سیستەمی زانیاری جوگرافی و رێکخراوی مناڵ پارێزی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) ، بە نوێنەرایەتی خاتوو ساندرا لاتوف بە ئامادەبوونی بریکار ی وەزارەتی پلاندانان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وسەرۆکی دەستەی ئامار، سیروان محەمەد و ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی ئاماری عیراق و راوێژکاری نیشتیمانی لە سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان.

ئەم یاداشتنامەیە باس لە دەستپێکردنی جێبەجێکردنی ئامادەکارییەکان دەکات بۆ رووپێوی هێشوویی فرە نیشاندەر لەعێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، کە تێیدا پێنج خولی ئەنجامدران، کە دوایینیان لە ساڵی 2018 بوو. ئەم رووپێوە بە یەکێک لە رووپێوە گرنگەکان دادەنرێت کە تیایدا زانیاری کۆدەکرێ لەسەر باری تەندروستی و پەروەردەیی ژنان و منداڵان وچاودێری بارودۆخی ئەو ئافرەتانە دەکات کە لە تەمەنی منداڵبووندان و هەروەها دۆخی پەروەردەیی منداڵان تا ئەو کاتەی دەگەنە تەمەنی پێگەیشتوویی. رووپێوەکە هەروەها کۆمەڵێک ئاماژەی گرنگی دیکەش لەخۆ دەگرێت، لەوانە کارکردنی منداڵان، ڕێژەی مردنی منداڵانی خوار پێنج ساڵ و خوار یەک ساڵ، جگە لە دەستگەیشتن بە سەرچاوەکانی ئاوی خواردنەوە و چەندین نیشاندەری تر.

چاوەڕوان دەکرێت ئەم رووپێوە پێش کۆتایی ئەمساڵ یان سەرەتای ساڵی داهاتوو ئەنجام بدرێت.