به ڕێوه‌به‌رى كاروبارى كارگێڕى و خۆيه‌تى

بشار حسن على
ساڵى 2006 له ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم ده‌ست به‌كار بووه.
ساڵى2011 به‌رپرسى به‌شى خزمه‌تگوزارى بووه. ساڵى2009 سه‌رۆكى لێژنه‌ى وه‌رگرتن و پێدان بووه له سه‌رژمێرى گشتى.
ساڵى 2011-2020 به‌رپرسى به‌شى ووردبينى گرته ئه‌ستۆ.
ساڵى 2020 تا ئێستا ئه‌ركى به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى كارگێڕى و خۆيه‌تى له ده‌سته‌ى ئامار پێڕاسپێردراوه هه‌روه‌ها به‌شدارى چه‌ندين خول وۆركشۆپ كردووه.
كورته‌يه‌ك ده‌رباره‌ى ئه‌رك و كاره‌كانى به ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى كارگێڕى و خۆيه‌تى:
- به‌ڕێوه‌بردنى ڕاسته‌وخۆى كاروبارى به‌شه ئيدارييه‌كانى ده‌سته(خۆيه‌تى، ميلاكات، دۆسيه‌كان، كۆگا و هۆبه‌ى خزمه‌تگوزارى...هتد).
- به‌ڕێوه‌بردنى كاروبارى كارگێڕى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌كانى ئامارله پارێزگاكان و ئيداره سه‌ربه‌خۆكان.
به‌شى ئاماره‌كانى دانيشتوان و هێزى كار

به‌رپرسى به‌شى ئاماره‌كانى دانيشتوان و هێزى كار
گوهدار محمدعلى سعيد، له ساڵى 2002 تا ئێستا ئه‌زموونى كاركردنى له ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان هه‌يه. له ساڵانى 2004-2005 به‌رپرسياريه‌تيى به‌شى ئاماره‌كانى پيشه‌سازيى پێ سپێردراوه و له 2005 تا ئێستا به‌رپرسى به‌شى ئاماره‌كانى دانيشتوان و هێزى كاره و له ساڵى 2006 سه‌ره‌ڕاى ئه‌ركى خۆى، ئه‌ركى ئاماره‌كانى گواستنه‌وه و گه‌ياندنى له ئه‌ستۆ بوو. سه‌رپه‌رشتيى زۆرينه‌ى ئه‌و ڕووپێو و كاره ئامارييانه‌ى كردووه كه له به‌شى دانيشتوان و هێزى كار ئه‌نجام دراون. له چه‌ندين خوڵى ڕاهێنان و وۆركشۆپى تايبه‌ت به بوارى ئاماره‌كانى دانيشتوان و هێزى كار به‌شداريى كردووه. به‌شدارى و ڕۆڵى له چه‌ندين كۆنفرانسى ناوچه‌يى و نێوده‌وڵه‌تى تايبه‌ت به كارى ئامارى هه‌بووه. هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ره له بوارى ديموگرافى له زانكۆى Southampton ى به‌ريتانيا له ساڵى 2014.
كورته‌يه‌ك له‌باره‌ى ئه‌رك و كاره‌كانى به‌ش:
بوارى دانيشتوان يه‌كێكه له سه‌ره‌تاييترين ئه‌و بوارانه‌ى كه زانيارى و داتاى له‌سه‌ر كۆ كراوه‌ته‌وه، وه‌ك تۆماركردنى ژماره‌ى مرۆڤه‌كان و زانينى ژماره‌ى مردوان و له‌دايكبوان. هه‌بوونى زانيارى له‌باره‌ى دانيشتوان كۆله‌كه‌ى زۆرينه‌ى كاره ئامارييه‌كانه و ناسينى پێكهاته و زانينى گۆڕانكارييه‌كانى دانيشتوان ڕۆڵێكى كارا و كاريگه‌رى له پلاندانان و داڕشتنى سياسه‌ت و ستراتيژيه‌تى وڵات هه‌يه.
له ئه‌گه‌رى بوونى ده‌رفه‌تى ئه‌نجامدانى سه‌رژمێريى دانيشتوان و ئاڤاهييا، ئه‌وه به گرنگترين و له پێشينه‌ترين ئه‌ركى ئه‌م به‌شه داده‌نرێت و گه‌وره‌ترين و گشتگيرترين چوارچێوه‌ى ئامارى له گشت ڕووه‌وه بۆ به‌شه‌كانى تر‌ى ئامارى له ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و ته‌نانه‌ت لايه‌نه‌كانى تر‌ى ده‌ره‌وه‌ى ده‌سته‌ى ئامار، حكومى يان ناحكومى، ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. له ماوه‌ى نه‌بوونى سه‌رژمێريى دانيشتوان، ده‌سته‌به‌ركردنى زانيارييه‌كانى په‌يوه‌ست به ژماره و پێكهاته‌ى دانيشتوانى هه‌رێمى كوردستان و ئاراسته‌ى گۆڕانكارييه‌كان و هه‌روه‌ها مه‌زنده و پێشبينييه‌كانى ئه‌م زانيارييانه بۆ داهاتووى نزيك يان مامناوه‌ند، ئه‌ركى سه‌ره‌كيى ئه‌م به‌شه‌يه له ڕووى ئامارى دانيشتوان. هه‌وڵدان بۆ ڕێكخستنى ئامارى فه‌رمى له بوارى دانيشتوان و يارمه‌تيدانى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان له‌م ڕووه، يه‌كێكى تره له ئه‌ركه‌كانى تر‌ى ئه‌م به‌شه.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه، هه‌بوونى داتابێيسێكى تايبه‌ت به يه‌كه‌كانى كارگێڕى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى پارێزگا، قه‌زا، ناحيه، گه‌ڕه‌ك و گوند و تازه‌كردنه‌وه‌ى به‌رده‌وامى ئه‌م داتابێيسه و به‌ستنه‌وه‌ى به ژماره و پێكهاته‌كانى دانيشتوان، به ئه‌ركێكى تر‌ى ئه‌م به‌شه ئه‌ژمار ده‌كرێت.
هێزى كار، كه په‌يوه‌سته به چينێكى تايبه‌ت به دانيشتوان، و لێكدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن و نرخاندنى پێكهاته‌كه‌ى له ڕووه تايبه‌ته‌كانى ئامارى هێزى كار، يه‌كێكه له بواره‌كانى ناساندنى ئاستى گه‌شه‌كردنى ئابوريى وڵات.
ئه‌نجامدانى ڕووپێوى تايبه‌ت به هێزى كار و بازاڕى كار گرنگترين ئه‌ركى ئه‌م به‌شه‌يه. به ئه‌نجامدانى ئه‌م جۆره ڕووپێوانه، پێكهاته‌ى هێزى كار، جۆرى پيشه و كاره‌كان، لقه‌كانى چاڵاكيى ئابورى، كه‌رته‌كانى كاركردن و چه‌ندين بوارى تر‌ى ئاماره‌كانى هێزى كار بۆ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان ڕوون ده‌بنه‌وه و خاڵه به‌هێز و لاوازه‌كان ده‌رده‌كه‌ون و ده‌بنه كارئاسانى بۆ پلانى تايبه‌ت به‌م بوارانه و تازه‌كردنه‌وه‌ى پێويستييه‌كانى بازاڕى كار به‌پێى گۆڕانكارييه‌كان و داواكانى سه‌رده‌م.
به‌شى ئاماره‌كانى په‌روه‌رده، ته‌ندروستى و كۆمه‌ڵایه‌تى

به‌رپرسى به‌شى ئاماره‌كانى په‌روه‌رده، ته‌ندروستى و كۆمه‌ڵایه‌تى
شوان عباس خضر له ساڵى 2009 له ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم ده‌ست به‌كاربووه و ئه‌زموونى كاركردنى تا ئێستا به‌رده‌وامه. له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ده‌سته‌ى ئامار به‌شدارى كردووه له ئاماده‌كارییه‌كانى سه‌رژمێرى گشتى دانیشتوان تاكو ساڵى 2011 و له‌هه‌مانكاتدا له‌م ماوه‌یه‌دا وه‌كو یاریده‌ده‌رى به‌رپرسى به‌شى ئاماره‌كانى په‌ره‌وه‌رده، ته‌ندروستى و كۆمه‌ڵایه‌تى كارى كردووه، له ساڵى 2012 به‌رپرسى به‌شى ئاماره‌كانى په‌روه‌رده، ته‌ندروستى و كۆمه‌ڵایه‌تى یه تا ئێستا. دواى بوونى به به‌رپرسى به‌ش سه‌رپه‌شتى هه‌موو رووپێوه ئامارییه‌كانى تایبه‌ت به به‌شه‌كه‌ى كردووه له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم وه‌كو به‌رێوه‌به‌رى رووپێو، له‌هه‌مانكاتدا وه‌كو سه‌رپه‌رشتیارى ناوه‌ندى له پارێزگاكانى هه‌رێم سه‌رپه‌رشتى چه‌ند رووپێوێكى تر‌ى كردووه كه له‌ده‌سته‌ى ئامار ئه‌نجامدراون. به‌شداریكردووه له چه‌ندین ڕاهێنان، كۆبوونه‌وه، وۆركشۆپ و كۆنفرانسى نێوده‌وله‌تى له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. وه‌كو ئه‌ندام له لێژنه‌ى هه‌ژماركردنى نیشانده‌ركانى هه‌ژارى فره ڕه‌هه‌نده MPI له‌گه‌ڵ زانكۆى Oxford ى به‌ریتانى و رێكخراوى یونیسێف كارى كردووه. هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى به‌كالۆریوسه له‌بوارى ئامار له زانكۆى سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر ساڵى 2008.
كورته‌يه‌ك ده‌رباره‌ى ئه‌رك و كاره‌كانى به‌ش:
به‌شى ئاماره‌كانى په‌روه‌رده ، ته‌ندروستى و كۆمه‌ڵایه‌تى له رێگاى ئه‌نجامدانى رووپێوه خێزانییه‌كان نیشانده‌رى گرنگى به‌رده‌ست كردووه له هه‌ریه‌ك له بواره‌كانى په‌روه‌ده، ته‌ندروستى و كۆمه‌ڵایه‌تى و بارودۆخى گوزه‌ران بۆ دانانى پلان و ستراتیژى كاركردن و خسته‌به‌رده‌ستى لایه‌نه‌كانى په‌یوه‌ندیدار. له به‌ر نه‌بوونى سه‌رژمێرى گشتى دانیشتوان له ماوه‌ى ساڵانى ڕابروو وه‌كو سه‌رچا‌وه‌ى گشتگیر بۆ به‌رده‌سته كردنى زانیارى له بواره جۆراوجۆره‌كان پیشت به‌ستراوه به ئه‌نجامدانى رووپێوه خێزانییه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانى نیشانده‌رى تایبه‌ت به بواره‌كانى په‌روه‌رده و فێركردن، ته‌ندروستى و بابه‌ته‌كانى تایبه‌ت به بواره‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى خێزانه‌كان له هه‌رێمى كوردستان به ڕه‌چاو كردنى هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى خێزانه‌كان له رووى دیمۆگرافییه‌وه. له لایه‌كى تره‌وه كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى تایبه‌ت به بواره‌كانى ئاماژه پێدراو له‌رێگاى تۆماره فه‌رمییه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كانى په‌یوه‌ندیدار و نوێكردنه‌وه‌ى نیشانده‌ره سه‌ره‌كییه‌كان به شێوه‌ى ساڵانه.
ئه‌نجامدانى رووپێوى تایبه‌ت به ڕه‌وشى خێزان و ئافره‌تان و منداڵان كه نیشانده‌ره‌كانى بوارى ته‌ندروستى و فێركرن و كۆمه‌ڵایه‌تى له خۆوه ده‌گرێت به كارێكى سه‌ره‌كى ئه‌م به‌شه هه‌ژمارده‌كرێت.
ڕه‌وشى ژیان و گوزه‌رانى خێزانه‌كان بوارێكى تر‌ى گرنگه تایبه‌ت به به‌شى ئاماره‌كانى په‌روه‌رده، ته‌ندروستى و كۆمه‌ڵایه‌تى كه به هه‌ماهه‌نگى بانكى نێوده‌وله‌تى گه‌وره‌ترین و فراوانترین رووپێوى تایبه‌ت به بوارى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى خێزانه‌كان و نیشانده‌ره گرنگه‌كانى ئه‌م بواره به‌رده‌ست ده‌كات كه ماوه‌ى یه‌ك ساڵى كاركردن ده‌خایه‌نێت، سه‌ره‌كیترین ده‌ره‌نجامه‌كانى رووپێوه‌كه پێكهاتووه له خه‌رجى و داهاتى تاك و خێزان و نوێكردنه‌وه‌ى سه‌به‌ته‌ى نرخى كالان كه سوودى لێوه‌رده‌گیرێت بۆ هه‌ژماركردنى رێژه‌ى هه‌ڵكشان و داكشانى نرخى كالا خۆراكى و ناخۆراكى یه به‌كارهاتووه‌كان له‌لایه‌ن خێزانه‌وه، له‌سه‌رووى هه‌موویانه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كى گرنگه بۆ نوێكردنه‌وه و دیاریكردنى هێل و رێژه‌ى نوێى هه‌ژارى له هه‌رێمى كوردستان كه له‌م رێگایه‌وه ده‌توانرێت به‌رچاوروونى ئاستى گه‌شه‌ى ئابوورى و گوزه‌را‌رانى دانیشتوان به لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ببه‌خشێت به‌مه‌به‌ستى دانان و پلانى ستراتیجى بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى نه‌بوونى و ئاسته‌نگییه‌كانى ژیانى خێزانه‌كان له ناوچه‌كه‌دا كه ئه‌مه‌ش به ئه‌ركێكى تر‌ى ئه‌م به‌شه داده‌نرێت.
ڕه‌وشى هه‌رزه‌كاران و لاوان، لاوان بناغه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ن و به‌شێكن له دانیشتوان. بۆیه بایه‌خ دان و په‌ره‌پێدان و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى توانستیان و سوود وه‌رگرتن له تواناكانیان یه‌كێكه له ئامانجه‌كانى حكومه‌ت. ئه‌نجامدانى رووپێوى تایبه‌ت به ڕه‌وشى هه‌رزه‌كاران و لاوان بۆ زانینى بارودۆخ و پێداویستییه‌كانیان له بواره جیاوازه‌كانى ژیانیان كارێكى تر‌ى ئه‌م به‌شه‌یه كه له‌رێگاى ئه‌نجامدانى رووپێوێكى تایبه‌ت و به‌رده‌ست كردنى نیشانده‌ره‌كانى تایبه‌ت پێیانه‌وه ده‌توانرێت به‌رچاوى روونى به‌لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ببه‌خشێت بۆ دانانى پلان و ستراتیجییه نیشتمانییه‌كان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شى ئاماره‌كانى په‌روه‌رده، ته‌ندروستى و كۆمه‌ڵایه‌تى له ساڵى 2016 تا ئێستا هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وام هه‌یه له‌گه‌ل رێكخراوى خۆراكى جیهانى WFP بۆ زانینى ره‌وشى خۆراكى خێزانه‌كانى خۆجێیى له هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵسه‌نگاندنى ڕه‌وشى خۆراكى ئاواره و په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كانى پارێزگاكانى هه‌رێم له‌رێگاى ئه‌نجامدانى رووپێوى مه‌یدانییه‌وه، ئه‌مه‌ش به ئه‌ركێكى تر‌ى ئه‌م به‌شه داده‌نرێت.
به‌شى ئاماره‌كانى پيشه‌سازى

به‌رپرسى به‌شى ئاماره‌كانى پيشه‌سازى
محمد تۆفيق رسول له‌ساڵى 2008 له‌ده‌سته‌ى ئامار ده‌ست به‌كار بووه، سه‌رپه‌رشتى چه‌ندين ڕووپێوى كردووه وه‌ك هه‌ماهه‌نگكارى پڕۆژه و سه‌رپه‌رشتيارى ناوه‌ندى، به‌شدارى چه‌ندين خول وۆركشۆپى تايبه‌ت به‌ئامار كردووه، هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ره له بوارى ئامارى كۆمه‌ڵايه‌تى له زانكۆى (Southampton) ساڵى 2015.
كورته‌يه‌ك ده‌رباره‌ى ئه‌رك و كاره‌كانى به‌ش:
كه‌رتی پیشه‌سازی ڕۆڵێكی به‌رچاو و كاریگه‌ری هه‌یه له گه‌شه‌سه‌ندن و پێشخستنی ئابوورى ووڵاتان به‌هۆی ده‌ستكه‌وتی داهات له‌به‌رهه‌مهێنان و به‌گەڕخستنی ده‌ستی كار كه ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی كۆی به‌رهه‌می هه‌رێمی. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌شى ئاماره‌كانى پيشه‌سازى له ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم كار ده‌كات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى زانیاريى ئاماريى ووردی ساڵانه‌ی كه‌رتی پیشه‌سازی، له‌ڕێگاى ئه‌نجامدانى ڕووپێوى دامه‌زراوه‌كانى پيشه‌سازى به هه‌موو جۆره‌كانييه‌وه، به ئامانجى ناساندنى چاڵاكييه پيشه‌سازيه‌كان و خستنه ڕووى چه‌ند نيشانده‌رێكى گرنگى تايبه‌ت به‌م سێكته‌ره.
به‌شى ئاماره‌كانى كشتوكاڵ و ژينگه

به‌رپرسى به‌شى ئاماره‌كانى كشتوكاڵ و ژينگه
دلاوه‌ر جليل أحمد له ساڵى 2009 له ده‌سته‌ى ئامار ده‌ست به كار بووه ، سه‌رپه‌رشتى چه‌ندين رووپێوى كردووه وه‌ك هه‌ماهه‌نگكارى پرۆژه و سه‌رپه‌رشتيارى ناوه‌ندى، به‌شدارى چه‌ندين خول و وۆركشۆپى تايبه‌ت به ئامارى كردووه، هه‌ڵگرى بروانامه‌ى به‌كالۆريۆسه له بوارى ئامارى له زانكۆى سه‌لاحه‌دين له ساڵى 2006-2007
كورته‌يه‌ك ده‌رباره‌ى ئه‌رك و كاره‌كانى به‌ش:
كه‌رتى كشتوكاڵ له هه‌موو جيهاندا وه‌كو سه‌رچاوه‌يه‌كى گرينگى دابينكردنى ئاسايشى خۆراك و به يه‌كێك له بنچينه‌كانى به‌هێزكردنى گه‌شه‌ى ئابوورى سه‌يرده‌كرێت.
وه له هه‌رێمى كوردستان سوپاس بۆ خواى گه‌وره ده‌رفه‌تى گه‌شه‌سه‌ندنى كه‌رتى كشتوكاڵ به شێوه‌يه‌كى باش بوونى هه‌يه ئه‌مه‌ش به هۆكارى هه‌بوونى ئاو و هه‌وايه‌كى له‌بار و گونجاو وه خاكێكى به پيت كه يارمه‌تى ده‌ره بۆ په‌ره‌پێدانى زياترى ئه‌م كه‌رته .
به‌شى ئاماره‌كانى كشتوكاڵ و ژينگه له ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم وه‌كو كارێكى پيشه‌يى هه‌ڵده‌ستێت به كۆكردنه‌وه‌ى ته‌واوى زانياريه‌كانى تايبه‌ت به‌م كه‌رته كه رووپێوه‌كانى وه‌رزى وه‌كو چاندراوى به‌روبوومى زستانه و هاوينه و رووپێوه‌كانى كه‌رتى سامانى ئاژه‌ڵ له‌خۆ ده‌گرێت ، هه‌روه‌ها هه‌ڵده‌ستێت به كۆكردنه‌وه‌ى داتاكانى تايبه‌ت به سه‌رچاوه‌كانى ئاو و چه‌ندين داتا‌و زانيارى تر كه تايبه‌تن به كه‌رتى كشتوكاڵ و ژينگه له هه‌رێمى كوردستان
به‌شى ئاماره‌كانى گواستنه‌وه و په‌يوه‌ندييه‌كان

به‌رپرسى به‌شى ئاماره‌كانى گواستنه‌وه و په‌يوه‌ندييه‌كان
احمد وهاب شهاب له‌ساڵى 2013 له‌ده‌سته‌ى ئامار ده‌ست به‌كار بووه ، سه‌رپه‌رشتى چه‌ندين ڕووپێوى كردووه وه‌ك هه‌ماهه‌نگكارى پڕۆژه و سه‌رپه‌رشتيارى ناوه‌ندى، به‌شدارى چه‌ندين خول وۆركشۆ پى تايبه‌ت به‌ئامارو په‌يوه‌ندى گشتى و كارگێڕى كردووه، هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر له بوارى كارگێڕى كار له زانكۆى (University of Picardie Jules Verne) ساڵى 2011.
كورته‌يه‌ك ده‌رباره‌ى ئه‌رك و كاره‌كانى به‌ش:
كه‌رتى گواستنه‌وه به يه‌كێك له كه‌رته گرنگه‌كان داده‌نرێت ،چونكه ڕۆڵێكى گرنگ ده‌گێڕێت له چاڵاكى ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تيدا. به‌شى ئاماره‌كانى گواستنه‌وه و په‌يوه‌ندييه‌كان له ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم كار ده‌كات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى زانیاريى ئاماريى ووردی ساڵانه‌ی كه‌رتی گواستنه‌وه ، له ڕێگاى ئه‌نجامدانى ڕاپۆرت و ڕووپێو . گرنگترينيان ئامارى چاڵاكى گواستنه‌وه‌ى ئاسمانى، تۆمارى ئۆتۆمۆبێلى كه‌رتى تايبه‌ت و كرێ ، ڕووداوه‌كانى هاتووچۆ. گواستنه‌وه به هه‌موو جۆره‌كانييه‌وه به ئامانجى ناساندنى چاڵاكى گواستنه‌وه و خستنه ڕووى چه‌ند نيشانده‌رێكى گرنگى تايبه‌ت به‌م سێكته‌ره .
به‌شى به‌ڕێوه‌بردن و شيكردنه‌وه‌ى داتا

به‌رپرسى به‌شى به‌ڕێوه‌بردن و شيكردنه‌وه‌ى داتا
ئه‌م به‌شه له لايه‌ن (رقيب بهاءالدين محمد) به‌رێوه‌ده‌بردرێت كه هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ره له بوارى ئامارى كۆمه‌ڵايه‌تى (Social Statistics) له ساڵى 2014 له وڵاتى به‌ريتانيا.
كورته‌يه‌ك ده‌رباره‌ى ئه‌رك و كاره‌كانى به‌ش:
به‌شى به‌ڕێوه‌بردن و شيكردنه‌وه‌ى داتا رۆلێكى سه‌ره‌كى هه‌يه له ئه‌نجامدانى هه‌ر پرۆژه‌يه‌كى ئامارى به تايبه‌ت رووپێوه‌كان, به هه‌ماهه‌نگى كردن له‌گه‌ل سه‌رۆك به‌شه ته‌كنيكييه‌كانى ده‌سته‌ى ئامار له ئاماده‌كردنى پرۆگرامى تۆماركردنى داتا به هه‌ردوو شێوه‌ى پرسيارنامه‌ى كاغه‌زى PAPI و پرسيانامه ئه‌ليكترۆنى CAPI به‌شدار ده‌بێت. كارى تايبه‌ت به تۆمارى داتاكان بۆ پرسيارنامه‌ى كاغه‌زى له راهێنانى تۆماركاران و سه‌رپه‌رشتياريكردنى كارى تۆمار كه له دواى كارى مه‌يدانى ئه‌نجامده‌درێت يان ئه‌گه‌ر ئامێرى ئه‌ليكترۆنى به‌كار بێت به شێوه‌ى راسته‌وخۆ كارى تۆمارى زانيارييه‌كان له كاتى چاوپێكه‌وتن زانيارييه‌كان له‌سه‌ر ئامێرى تابلێت ده‌بێت و دواتر له رێگاى ئينته‌رنێت بۆ سه‌ر سێرڤه‌رى تايبه‌ت ده‌نێردرێن. له دواى گواستنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنى داتاكان ده‌ست به كارى شيكردنه‌وه‌ى داتاكان ده‌كرێت وه‌ك ئه‌ژماركردنى نيشانده‌ره‌كان و ده‌ر‌كردنى ئه‌نجامه‌كان به پێى خشته‌كانى داواكراو و ئاماده‌كردنى راپۆرتى كۆتايى رووپێوه‌كان.
به‌شى ته‌كنه‌لۆجياى زانيارى

به‌رپرسى به‌شى ته‌كنه‌لۆجياى زانيارى
ئه‌ندازيار دڵدار على ابراهيم ساڵى 2004 له ده‌سته‌ى ئامار ده‌ست به‌كار بووه ,ساڵى 2012 ئه‌ركى به‌رپرسى به‌شى ته‌كنه‌لۆجياى زانيارى وه‌رگرتووه.
كورته‌يه‌ك ده‌رباره‌ى ئه‌رك و كاره‌كانى به‌ش:
به‌شى ته‌كنه‌لۆجياى زانيارى وه‌كو به‌شێكى هه‌ره گرنگى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستانه و شان به‌شانى هه‌موو به‌شه ئامارييه‌كانى ده‌سته‌ى ئامار كار ده‌كات وه‌كو:
1- سه‌رپه‌رشتى كردنى پێگه‌ى ئه‌ليكتڕۆنى.
2- به‌ڕێوه‌بردن و چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كانى تۆڕى ناوخۆيى و ئينترنێت.
3- دانان و دابين كردنى هه‌موو جوره ئامێره‌كانى بوارى ته‌كنه‌لۆجياى زانيارى وه‌كو (كۆمپيوته‌ر ,ڤيديۆ كۆنفڕانس,پرينته‌ر,سكانه‌رو هتد..).
4- دروست كردن و پاڵپشتى به‌رنامه‌ى تايبه‌ت وه‌كو داتابه‌يس بو به‌شكانى تر.
5 -به‌ڕێوه‌بردنى هۆڵى تايبه‌ت بۆ ڕاهێنان و داخل كردنى داتا.
به‌شى ئاماره‌كانى بازرگانى

به‌رپرسى به‌شى ئاماره‌كانى بازرگانى
شه‌يما محمد شاكر احمد له ساڵی 2003 لە دەستەی ئاماری هەرێم دەست بەکار بووە. له2005 تاوه‌كو2013 بەرپرسی بەشی ژمارەی پێوانەیی بووه , سەرپەرشتی چەندین ڕووپێوی کردووە وەک هەماهەنگ کاری پڕۆژە و سەرپەرشتیاری ناوەندی، بەشداری چەندین خولى ڕاهێنان و وۆرکشۆپی تایبەت بە سه‌رژمێرى و ئامار هه‌روه‌ها ژمێریارى نه‌ته‌وه‌یى کردووە, لە ساڵی 2019بووه به بەرپرسی بەشی ئامارەکانی بازرگانی. بەکالۆریۆس لە بواری ئامار له‌کۆلێژی زانستی کۆمپیوتەر وماتماتێک لە زانکۆی (موسڵ) ساڵی 2003 ، هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە بواری ئاماری پڕاکتيکی لە زانکۆی سەلاح ا‌لدین-هه‌ولێر ساڵی 2015.
كورته‌يه‌ك ده‌رباره‌ى ئه‌رك و كاره‌كانى به‌ش:
کەرتی بازرگانی ڕۆڵێکی بەرچاو و کاریگەری هەیە لە گەشەپێدان و پەرەپێدانی ئابووری وڵاتان
بۆ ئەم مەبەستە بەشی بازرگانی لە دەستەی ئاماری هەرێم کار دەکات بؤ بەدەستهێنانی زانیاری و داتا هەمەجۆر لە تەواوی کارەکانی بەشە لاوەکییەکانی(بازرگانى وگه‌شتيارى و وه‌به‌رهێنان) له ڕێگاى ئەنجامدانی ڕووپێوی ئاماری ساڵانە يان كۆكردنه‌وه‌ى داتا له دام وده‌زگاكانى حكومه‌ت بەمەبەستى پێناسەکردنی چاڵاکيه‌كانى ئابوورى و دەرخستنی نیشاندەره‌كانى گرنگه لە ژێر ڕۆشنایی داتایەکی ورد و با وەڕپێکراو کە ببێتە بناغەیەکی بەهێز بۆ پلانێکی گونجاو بۆ سوودمه‌ندى لايه‌نى په‌يوه‌نديدار.
به‌شى ژماره‌يى پێوانييه‌كان و ژماره‌ى نه‌ته‌وه‌يى

شه‌له هانى على
به‌شه لاوه‌كيه‌كانى بەش:
- نرخ و ژماره‌ى پێوانه‌يى نه‌رخى به‌كاربه‌ر.
- ژماره‌ى پێوانه‌يى كه‌رته‌كه‌كان.
- ژماره‌ى پێوانه‌يى ده‌رچووه‌كان.
- ژماره‌ى پێوانه‌يى پيشه‌سازييه‌كان.
ژماره‌ى پێوانه‌يى نرخى به‌كاربه‌ر:
نيشانده‌رى بڵاوكراوه‌ى ژماره‌ى پێوانه‌يى بۆ هه‌ندێك له سه‌به‌ته خۆراكيه سه‌ره‌كييه‌كان.
ڕووپێوى ئامارييه‌كانى ژماره‌ى پێوانه‌يى:
به‌شى ژماره‌ى پێوانه‌يى نرخ ڕاپۆرتى مانگانه و ساڵانه ده‌رده‌كات بۆ ژماره‌ى پێوانه‌يى نرخى به‌كاربه‌ر بۆ ديارى كردنى پێوانه‌يى هه‌لاوسانى كه‌ل و په‌ل.هه‌روه‌ها گرينگى دان به نوێ كردنه‌وه‌ى ژماره‌ى پێوانه‌ييه بنه‌ڕه‌ته هه‌ژماركراوه‌كان و ڕێكخستنه‌وه‌ى ژماره‌ى پێوانه‌ييه نوێيه‌كان به گێره‌ى نيشانه‌كانى ژمێريارى نه‌ته‌وه‌يى .له‌گه‌ڵ ئيش و كارى ڕۆژانه‌ى به‌ش ، جێبه‌جێ كردنى ئه‌و ڕووپێويانه‌ى په‌يوه‌ست به به‌رنامه‌ى نيشانده‌رى به‌راوردى نێوده‌وڵه‌تى ژماره‌ى پێوانه‌ى نرخ ، ئامانجى به‌رنامه‌ى به‌راوردى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هه‌ژماركردنى ده‌ستكه‌وتى هێزى كڕين و به‌هاى ڕاسته‌قينه‌ى ئابوورى نێوده‌وڵه‌تى.
ژمێريارى نه‌ته‌وه‌يى:
به‌شى ژمێريارى نه‌ته‌وه‌يى هه‌ڵده‌ستێ به هه‌ژماركردن و پێشكه‌ش كردنى گرينگترين نيشانده‌رى ئابوورييه‌كان له‌سه‌ر ئاستى نه‌ته‌وه‌يى به‌م شێوه‌ى خواره‌وه :
پێشنيارييه‌كانى ساڵانه‌ى سه‌ره‌تاو كۆتايى بۆ به‌رهه‌مه‌كانى خۆماڵى و داهاتى نه‌توه‌يى.
پێشنياره سه‌ره‌تاييه وه‌رزييه‌كان بۆ به‌رهه‌مى خۆماڵى و كۆكردنه‌وه‌يان.
ڕووپێوى نيشانده‌رى ئابوورى ساڵانه و وه‌رزى بۆ هه‌ندێ كه‌رتى ئابوورى سه‌ره‌كى له‌گه‌ل ژمێريارى نه‌ته‌وه‌يى.
به‌شى بڵاوكردنه‌وه و ڕاگه‌ياندن

به‌رپرسى به‌شى بڵاوكردنه‌وه و ڕاگه‌ياندن
سعاد به‌كر فه‌قێ له ساڵى 2004 له ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم وه‌ك وه‌ڕگێڕ ده‌ست به‌كار بووه و هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى به‌كالوريوسه له زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددين له به‌شى زمانى ئينگليزى. له ساڵى 2014 وه سه‌رۆكى به‌شى بڵاوكردنه‌وه و ڕاگه‌ياندنه و ئه‌ركه‌كانى به‌شى بڵاوكردنه‌وه‌ى له ئه‌ستۆ گرتووه.
كورته‌يه‌ك ده‌رباره‌ى ئه‌رك و كاره‌كانى به‌شى بڵاوكردنه‌وه و ڕاگه‌ياندن:
- ئاماده‌كردن و ڕێكخستنى ڕاپۆرتى هه‌فتانه‌ى كار‌و چاڵاكى به‌شه ئامارييه‌كانى ده‌سته‌ى ئامار و ناردنى بۆ وه‌زاره‌تى پلاندانان.
- پێداچونه‌وه و ووردبينى كردنى ڕاپۆرته ئامارييه‌كان كه له ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم به هه‌ر سێ زمانى كوردى،عربى و ئينگليزى ئاماده ده‌كرێت پێش دانانى له سه‌ر ماڵپه‌ڕ.
- پێداچونه‌وه و ووردبينى كردنى هه‌واڵه ڕۆژنامه‌ييه‌كان كه له ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم به هه‌ر سێ زمانى كوردى،عربى و ئينگليزى ئاماده ده‌كرێت پێش دانانى له سه‌ر ماڵپه‌ڕ.
- پێداچوونه‌وه به كاره ئامارييه‌كان كه له ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم ئاماده‌ده‌كرێن به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌شه ئامارييه‌كان و ئاماده‌كردنيان بۆ بڵاو كردنه‌وه،
- پێداچوونه‌وه به‌و كاره ئامارييانه يان ڕاپۆرتانه‌ى كه له لايه‌ن ڕێكخراوه‌كانه‌وه ئاماده ده‌كرێن به پێى پێويست.
- به‌ڕێوه‌بردنى ماڵپه‌رى ده‌سته‌ى ئامار .
- به دواداچوون و ئاماده‌كردن و ڕێكخستنى زانيارى و داتاى داواكراو بۆ به‌كاربه‌ران و وه‌زاره‌ت و ڕێكخراوه حكومى و ناحكوميه‌كان.
به‌شى وه‌رگێڕان

به‌رپرسى به‌شى وه‌رگێڕان
هه‌دار حسو ميرخان، ده‌رچووى به‌شى زمانى ئينگليزى له زانكوى سه‌لاحه‌ددين. ساڵى 2004 وه‌ك وه‌رگێڕ له ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم ده‌ست به‌كار بوو. كارى وه‌رگێڕان كارى سه‌ره‌كى ئه‌م به‌شه‌يه و له پاڵ كارى وه‌رگێڕان، پێداچوونه‌وه به‌و بڵاوكراوانه ده‌كرێت كه له ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم ئاماده ده‌كرێن.
ئه‌ركه‌كانى به‌شى وه‌رگێڕان
وه‌رگێڕانى ڕاپۆرته ئامارييه‌كان كه له ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم به زمانى كوردى ئاماده ده‌كرێن بۆ زمانى ئينگليزى،
وه‌رگێڕانى بابه‌ته ئامارييه‌كان له زمانى ئينگليزى بۆ كوردى كه له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سته‌ى ئامار ئاماده ده‌كرێن به پێى پێويست،
وه‌رگێڕانى هه‌واڵه ڕۆژنامه‌ييه‌كان له كوردى بۆ ئينگليزى و به پێچه‌وانه،
پێداچوونه‌وه به‌و كاره ئامارييه‌كانه كه له ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم ئاماده‌ده‌كرێن به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌شه ئامارييه‌كان له ده‌سته‌ى ئامار و ئاماده‌كردنيان بۆ كارى وه‌رگێڕان،
پێداچوونه‌وه به‌و كاره ئاماريانه يان ڕاپۆرتانه‌ى كه له لايه‌ن ڕێكخراوه‌كانه‌وه ئاماده ده‌كرێن به پێى پێويست.
هۆبه‌ى خزمه‌تگوزارى

به‌رپرسى هۆبه‌ى خزمه‌تگوزارى
هێمن صمد طه ساڵى 2008 له ده‌سته‌ى ئامار ده‌ست به‌كار بووه، سه‌ره‌تا وه‌ك شوفير ده‌ست به‌كاربووه دواتر كارى به‌رپرسى هۆبه‌ى خزمه‌تگوزارى گرته ئه‌ستۆ تا ئێستا به‌رده‌وامه له كار . قوتابى په‌يمانگا له به‌شى كارگێڕى ياسا .
كورته‌يه‌ك ده‌رباره‌ى ئه‌رك و كاره‌كانى به‌ش:
- ڕێكخستنى كاروبارى شوفێره‌كان، خزمه‌تگوزراييه‌كان و كارمه‌ندى پرسگه.
- ڕێكخستنى كاروبارى ده‌رچوون به كارى ده‌سته له ده‌سته بۆ فه‌رمانگه‌كانى تر.
- به‌دواداچوونى كاروبارى پرسگه‌و پاسه‌وانه‌كان
- به‌ڕێوه‌بردنى كارى خزمه‌تگوزارى هۆڵه‌كانى (كۆبوونه‌وه، مه‌شق و ڕاهێنان، هۆڵى ته‌رميز وگشت به‌شه‌كانى ده‌سته...هتد).
- دابين كردن و سه‌رپه‌رشتى كردنى خزمه‌تگوزارييه‌كانى ده‌سته وه‌ك(كاره‌با،ئاو، مۆليده...هتد).
- ڕێكخستن و سه‌رپه‌رشتى كردنى كارى دابين كردنى ئۆتۆمبێل بۆ گواستنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران.
- سه‌رپه‌رشتى نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ى كه‌ل و په‌ل، ئۆتۆمبێل، مۆليده‌و هاوكارى كردنى له‌گه‌ڵ لێژنه‌كانى كڕين و چاككردنه‌وه.