کوردی | العربية | English
پۆلێن
بيناسازى

كه‌رتى بيناسازى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌  لايه‌نێكى گرنگ وچالاكه‌ له‌ گه‌شه‌ى ئابوورى ووڵات له‌ ڕێگاى دابينكردنى ده‌رفه‌تى كار و به‌شدارى له‌ كۆبه‌رهه‌مى ناوخۆيى.دابينكردنى زانيارى سه‌باره‌ت به‌ بيناسازى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ گرنگه‌ بۆ داڕشتنى  سياسه‌ت و برياردان و پلاندانان به ‌مه‌به‌ستى په‌ره‌پێدانى كه‌رتى بيناسازى و ئابوورى ووڵات به‌گشتى .

نيشانده‌ره‌كانى كه‌رتى بيناسازى به‌رچاون له‌ هه‌ژماركردنى ژمێريارى نه‌ته‌وه‌يى و خه‌مڵاندنى هه‌ژماره‌كانى  به‌رهه‌مهێنانى ناوخۆيى و دابينكردنى سه‌رمايه‌ ‌ بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه‌ پێويسته‌كانى وڵات له‌ داهاتودا له‌ كه‌رتى گشتى و تايبه‌ت.

به‌شى ئامارى بينا‌سازى له‌ ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم له‌گه‌ڵ دام وده‌زگاكانى تر له‌ حكومه‌تی هەرێم له‌ هه‌وڵد‌ايه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى زانیاريى ئامارى نوێ له‌كه‌رتی بيناسازى له‌ ڕێگاى كۆكردنى داتاى مۆله‌تى بيناسازى و پرۆژه‌كان و دامه‌زراوه‌كانى بيناسازى. ئه‌م داتايه‌ هه‌مووجۆره‌ مۆڵه‌تى بينا له‌ خۆده‌گرێت وه‌كو (خانوو و باڵاخانه‌ى نيشته‌جێبوون, بيناى بازرگانى, ڤێلا, ماركێت, دوكان, كارگه‌ ... هتر) به‌ ئامانجى پيشاندانى چالاكيه‌كانى بوارى بيناسازى و ئاوه‌دانكردن وخستنه‌ رووى نيشانده‌ره‌ گرنگه‌كان له‌وانه‌ ‌ ژماره‌ى مۆله‌تى بيناسازى و پرۆژه‌كانى بيناسازى ، ڕووبه‌رى ته‌رخانكراو ، ڕووبه‌رى ئاوه‌دانكراو ، تێچووى  یه‌ك م2 ،  پاره‌ى گشتى خه‌ملێنراو به‌پێى كه‌ره‌سته‌ى به‌كارهێنراو له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان دا .