کوردی | العربية | English
پۆلێن
دانيشتوان

ئاماره‌كانى دانيشتوان ئه‌و زانيارييانه‌ ده‌خاته‌ ڕوو كه‌ په‌يوه‌ستن به‌ ژماره‌ى دانيشتوانى هه‌رێمى كوردستان و پێكهاته‌كه‌ى له‌ ڕووى ڕه‌گه‌ز و ته‌مه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌و ئامارانه‌ش كه‌ ڕاسته‌وخۆ كاريگه‌رييان له‌سه‌ر قه‌باره‌ و پێكهاته‌ى دانيشتوان هه‌يه، وه‌كو له‌دايكبوون، مردن، و كۆچكردن،‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌ست. له‌به‌ر نه‌بوونى سه‌رژمێرى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ ماوه‌يه‌كى درێژ (كه‌ دوايين سه‌رژمێريى گشتگيرى عێراق له‌ ساڵى 1987 ئه‌نجام دراوه‌)، بۆيه‌ زۆرێك له‌ ئامار و زانيارييه‌كانى ئه‌م به‌شه‌ به‌ شێوه‌ى خه‌مڵێندراو و مه‌زنده‌كراون، له‌به‌ر ئه‌مه‌ هه‌وڵ دراوه‌ ئه‌و زانيارييانه‌ى كه‌ بڵاو ده‌كرێنه‌ له‌ ئاستێكى به‌رزى زانستيدا بن و بۆ مه‌زنده‌ و خه‌مڵاندنيان سوود له‌ زانست و ته‌كنيكه ‌نوێيه‌كانى ئه‌م كاره‌ وه‌ربگيرێت‌.

ئه‌و داتا و زانيارييانه‌ى بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌، به‌ پێى به‌رده‌ستبوونى سه‌رچاوه‌ى گونجاو و زانستى، له‌ سه‌ر ئاستى پارێزگا، قه‌زا، ناحيه‌، ژينگه‌ى (شارنشين يان گوندنشين)، گروپى ته‌مه‌ن، و ڕه‌گه‌ز پۆڵين كراون. سه‌رچاوه‌كانى ئه‌م داتا و زانيارييانه‌ بريتين له‌ سه‌رژمێرييه‌كانى ڕابردوو، ئه‌نجامه‌كانى پڕۆسه‌ى گه‌مارۆسازى و ژماره‌دانانى ساڵى 2009، زانيارييه‌كانى كۆبۆنى خۆراك و هه‌روه‌ها ئه‌و ڕووپێوانه‌ى كه‌ له‌ ساڵانى ڕابردوودا له‌ لايه‌ن ده‌سته‌ى ئاماره‌وه‌ جێبه‌جێ كراون.