کوردی | العربية | English
پۆلێن
كشتوكاڵ

كشتوكاڵ له‌ هه‌موو جيهاندا وه‌ك سه‌رچاوه‌يه‌كى گرينگى دابين كردنى ئاسايشى خۆراك و‌ بنچينه‌ى دانانى ئابووريه‌كى به‌هێز سه‌ير ده‌كرێت، بۆيه‌ زانياريه‌كان له‌م بواره‌دا جێگاى تێرامان و بايه‌خى تايبه‌تين.

ئاماره‌كانى كشتوكاڵى هه‌موو ئه‌و زانياريانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ تايبه‌تن به‌ به‌روبوومه‌كانى زستانه‌ و هاوينه‌ كه‌ زۆرترين رووبه‌رى چاندراويان هه‌يه‌ وه‌ به‌ يه‌كه‌م سه‌ره‌كيترين داتاى كشتوكاڵى داده‌ندرێن و نيشانده‌ره‌كانى وه‌ك رووبه‌رى چاندرا و برشت و بڕى به‌رهه‌م و جۆرى ئافاتى كشتوكاڵى و تێچووى به‌رهه‌مه‌كان ...هتد،به‌شێكى گرينگن له‌ ئامارى به‌روبوومه‌كان، هه‌روه‌ها داتاكانى تايبه‌ت به‌ سامانى ئاژه‌ڵى و به‌رهه‌مه‌كانيان به‌ دووه‌م سه‌ره‌كيترين داتاى ئامارى كشتوكاڵى داده‌ندرێن كه‌ هاوشانى به‌روبوومه‌كان له‌ رووى ئابووريه‌وه‌ بايه‌خى زۆرى هه‌يه‌.

هه‌روه‌ها دوو هۆكارهى مرۆيى وسروشتى وه‌ك ژماره‌ى جووتيار و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى و كه‌ش و هه‌وا و زه‌وى شياوى كشتوكاڵىبه‌شێكى ترى ئه‌م ئاماره‌ پێكده‌هێنن.

به‌ شێوه‌يه‌كى گشتى ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌م به‌شه‌ ئاماريه‌ به‌رجه‌سته‌ كردنى بارودۆخى راسته‌قينه‌ى ئه‌م كه‌رته‌يه‌ له‌ ژێر رۆشنايى داتايه‌كى وورد و باوه‌رپێكراو كه‌ ببێته‌ بناغه‌يه‌كى به‌هێز بۆ پلانێكى گونجاوى كشتوكاڵى.