کوردی | العربية | English
پۆلێن
په‌روه‌رده‌، ته‌ندروستى و كۆمه‌ڵايه‌تى

به‌شێكى فراوان و  فره‌بابه‌ته‌ له‌ده‌سته‌ى ئامار  كه‌ كۆمه‌ڵێك داتا و زانیارى  له‌ بواره‌كانى په‌روه‌رده و‌ فێركردن، ته‌ندروستى، باردۆخى كۆمه‌ڵایه‌تى و ره‌وشى ژیانى خێزانه‌كان له‌خۆوه‌ ده‌گرێت كه‌ هه‌ریه‌ك له‌م بوارانه‌‌ چه‌ند به‌شى لاوه‌كییان لێده‌بێته‌وه‌. جێگاى ئاماژه‌یه‌ پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى داتا و زانیارییه‌كان له‌ دوولاوه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت، سه‌رچاوه‌ى یه‌كه‌م هه‌‌ماهه‌نگى كردنه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌كو وه‌زاره‌ته‌كانى (په‌روه‌رده‌، خوێندنى باڵا، ته‌ندروستى، كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى، وه‌زاره‌تى ناوه‌خۆ، ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى  و وه‌زاره‌تى ئاوقاف و كاروبارى ئاینى) بۆ ده‌سته‌به‌ر‌كردنى داتا سه‌ره‌كییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كى زانستى و ئامارییانه‌ له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان كه‌ ده‌توانرێت چه‌ند نیشانده‌رێكى ئامارى لێوه  دروست بكرێت به‌شێوه‌ى ستانداردى جیهانى. سه‌رچاوه‌ى دووه‌م, ئه‌نجامدانى رووپێوه‌ ئامارییه‌كانه‌ كه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ رووپێوه‌كان به‌پێى ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ى هه‌یانه‌ چه‌ند ساڵ جارێك دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌و نیشانده‌ره‌ گرنگانه‌یان لێوه‌ به‌ده‌ست دێت كه‌ به‌ئه‌نجامدانى رووپێوه‌ ئامارییه‌كان نه‌بێت له‌ تۆماره‌ فه‌رمییه‌كانى دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت ناتوانرێت به‌ده‌ستبهێنرێت.