کوردی | العربية | English
بریکاری وەزارەتی پلاندانان و سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێم بەشداری کوبونەوەی گرنگی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی کرد
18 July 2024

بریکاری وەزارەتی پلاندانان و سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێم بەشداری کوبونەوەی گرنگی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی کرد

 

‎ئەمڕۆ پێنجشەممە رێککەوتی ١٨.٧.٢٠٢٤،  لە دیوانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە سەرپەرشتی بەرێز د. محمد تمیم جێگری سەرۆکی حکومەتی فیدرال - وەزیری پلاندانانی فیدرال و بەرێز سیروان محمد محێدین بریکاری وەزارەتی پلاندانانی ھەرێم و سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێم بە نوێنەرایەتی بەرێز وەزیری پلاندانانی ھەرێم سەرپەرشتی کۆبوونەوەکی  گرنگی ھاوبەشی نێوان دەستەی ئاماری عێراق و ھەرێمی کوردستان کرد.

شاندەکەی ھەرێم  کە پێکھاتبوو لە بەڕێز سیروان محمد محێدین  بریکاری وەزارەتی  پلاندانان و سەرۆکی دەستەی ئامار لە هەرێم و بەڕێز مەحمود عوسمان مەعروف بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری و گوهدار محمدعلی سەرۆکی کەرتی هونەری و دلدار علی سەرۆکی کەرتی تەکنولوجیاو زانیاری و شوان عباس سەرۆکی کەرتی ڕاهێنانی سەرژمێری لە هەرێم بەشداربوون لە کۆبوونەوەکەدا کە لە دیوانی وەزارەتی پلاندانان لە بەغدا بەرێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا  ھەریەک لە بەرێزان د. ضياء عواد سەرۆکی دەستەی ئاماری عێراق و د. مھدی العلاق راوێژکاری سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سەرژمێری و ژمارەیەک لە بەرێوەبەرانی  گشتی و بەرپرسی کەرتەکانی کار لە دەستەی ئاماری عێراق بەشداربوون لە کۆبوونەوکەدا. لەم ماوەیەدا ئامادەکارییە هاوبەشەکان لە ئارادایە بۆ جێبەجێکردنی سەرژمێری دانیشتوان  کە بڕیارە لە ٢٠   تشرینی دووەمی  ٢٠٢٤ ئەنجام بدرێت.*

‎لە میانی دیدارەکەدا وەزیری پلاندانان جەختی لەوە کردەوە کە پڕۆژەی سەرژمێری دانیشتوان پڕۆژەیەکی نیشتیمانییە کە دەبێت لە  عێراق و هەرێمی کوردستان بەبێ جیاوازی جێبەجێ بکرێت، بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەوەی وێنەیەکی ڕوونی واقیعی دۆخەکە بکێشێت بۆ دەستنیشانکردنی کەلێنەکانی گەشەپێدان و بۆ ئاماژەدان بە کەموکوڕی لە خزمەتگوزارییەکان و پاشان پەرەپێدانی پلان و سیاسەت و ستراتیژی ئابووری و وەبەرهێنان بۆ پێشخستنی واقیعی گەشەپێدان و باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی پێشکەشکردنی هاووڵاتیان٠ هەر لە کوبونەوەکەدا ستایشی ئاستی هاوکاری و لێکتێگەیشتنی بنیاتنەری نێوان هەرێم و بەغدا لەم بوارەدا کرا.

‎لە میانی دیدارەکەدا کۆمەڵێک خاڵی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کران بە تایبەتی دەستپێکردنی قوناغی ژمارەدانان و گەماروسازی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کە بریار وایە لە سەرەتایی مانگی ئابی ٢٠٢٤ دەست پێ بکات  و دوای دوو مانگ تەواو دەبێت، هەروەها ئامادەکاری و ڕاهێنانی توێژەری پێویست بۆ ئەم پرۆسەیە کە نوێنەرایەتی یەکێک لە گرنگترین قۆناغەکانی سەرژمێری دەکات. ڕێککەوتن کرا لەسەر تەواوکردنی مەرجەکانی کاری تەکنیکی سەبارەت بە داتا سەنتەر و ژوری پەیوەندییەکان، هەروەها هەماهەنگی هاوبەش لەسەر هەموو بابەتەکانی پەیوەست بە سەرژمێری دانیشتوان و ئامادەیی تەواو بۆ ئەنجامدانی لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا.

-—

دەستەی ئاماری هەرێم

‎١٨ی تەمموزی ٢٠٢٤