
رۆژی ٦/٥/٢٠٢٥ سیروان محمد بریکاری وەزارەتی پلاندانان و سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێم بە یاوەری تیمی دەستەی ئاماری هەرێم بو چارەسەرکردنی هندێ پرسی هەڵپەسێردراو سەردانی بەغدایان کرد و دوو کۆبونەوەی بەرهەمداریان ئەنجام دا.
یەکەمیان لە دەستەی ئاماری عیراق، بۆ گفتوگۆکردن کردن لەگەڵ سەرۆکی دەستەی ئاماری عێراق وبەڕێوەبەرە گشتیەکان لەسەر ئەو هەنگاوانەی ماون بۆ جێبەجێ کردن و نەکراون تاکو ئیستا دوای ٥ مانگ لە تەواو بوونی پرۆسەی سەرژمێری لە تەمویل کردن کە لە مانگی ١١ وە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ پێی دەرچووە بۆ کاروباری سەرژمێری وپێدانی شایستەکانی دەستەی ئامار و بەڕێوەبەرایەتیەکانی لەگەڵ شایستەکانی بژمێرەکانی هەرێم کە کاریان کرد بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیە ،لەگەڵ پرسەکانی تری پەیوەندیدار بە هەنگاوەکانی دوایی و گرنگترینیان لەیەکبەستنی داتاکانی هەردوو سەرژمێری ١٩٥٧ و ٢٠٢٤ کە بەهەمان شێوە بڕیاری تایبەتی بۆ دەرچووبوو و بووە هۆی هەرێم سەرژمێری قبوول بکا و بەشداری بکات.
کۆبونەوەی دووەم لەگەڵ لیوا نشأت الخفاجی بەڕێوەبەری گشتی باری کەسێتی، سەفەر و نشینگەی فیدراڵ و تیمی بەڕێزیان بە ئامادەبوونی بەڕێز لیوا دیدار عمر بەڕێوەبەری گشتی باری کەسێتی، سەفەر و نشینگەی هەرێم، بۆ پەنجە دانان لەسەر خاڵەکانی پەیوەندیدار بە یەکبەستنی داتاکانی هەردوو سەرژمێری ١٩٥٧ و ٢٠٢٤ لە ڕووی ئاسانکاری بۆ هەر دوو تیمی هەرێم و بەغدا تاکو بتوانن کاری لەیەکبەستنی داتاکان دەست پێ بکەن بە زووترین کات.
هەولەکان بەردەوامن بە چری لە لایەن بریکاری وەزیر و سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێم بو جێبەجێ کردنی پرسی هەڵپەسێردراو بە زووترین کات و بێ هیچ کەم و کورتیەک .