لە ڕۆژى 21/11/2018 کۆنگرەى ساڵانەى دەزگاى ناوەندى ئامارى سەر بەوەزارەتى پلاندانانى حکومەتى فیدڕال لە هۆتێلى فەلەستین لەشارى بەغدا بەڕێوەچوو و بۆ یەکەم جار دەستەى ئامارى هەرێمى کوردستان بەشێوەیەکى فەرمى لەسەر ئاستى سەرۆکى دەستە بانگهێشتى کۆنفرانسەکە کرابوو . لەم کۆنفرانسەدا شاندێکى دەستەى ئامارى هەرێم کە پێکهاتبوو لە سەرۆکى دەستەو بەرپرسى بەشى ئامارەکانى دانشتوان و هێزى کار ،بەرپرسى بەشى ئامارەکانى پەروەردەو تەندروستى و کۆمەلایەتى و بەرپرسى بەشى ئامارەکانى گواستنەوە پەیوەندییەکان بەشدارییان کرد.
ئەم کۆنفرانسە دەزگاى ناوەندى ئامارى عێراق ڕێکى خست بە هەماهەنگى لەگەڵ سندووقى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان UNFPA ، هەروەها ژمارەیەکى بەرچاو لە وەزارەتەکانى حکومەتى فیدراڵ و رێکخراوە حکومى و ناحکومییەکانى عێراق بانگهێشتى کۆنفراسەکە کرابوون.
سەرەتا بهڕێز سەرۆکى دەزگاى ناوەندى ئامار لە بەغدا ووتارێکى بەخێرهێنان و مەبەست و ئامانجەکانى کۆنفرانسەکەى ڕوون کردەوە و ئاماژەى بە پەیوەندى نێوان دەزگاى ناوەندى ئامار و دەستەى ئامارى هەرێمى کوردستانى کردو هیواى بەردەوام بوونى خواست، دواتر لەلایەن بهڕێز سەرۆکى دەستەى ئامارى هەرێم ووتارێک پێشکەش کرا و جەخت لەسەر درێژەدان بە پەیوەندییەکانى نێوانیان کرایەوە و ئاماژە بە ئەنجامەکانى ئەو پەیوەندییە بەهێزەى نێوانیان کرا کە لە رووى بوارى داتاو کارە ئامارییەکانەوە هاتوونەتە ئاراوە.
پاشان نوێنەرى UNFPA ووتارێکى پێشکەش کرد و باسى دەرئەنجامەکانى پەیوەندى بە هێزى نێوان UNFPA و لایەنە ئامارییەکانى عێراق و هەرێمى کوردستانى کردو هیواى بەرەو پێش چوونى زیاترى بۆ خواست.
شایانى باسە ئەم کۆنفرانسە دووتەوەرى لە خۆ گرتبوو یەکەمیان ئاماژەدان بوو لەسەر گرنگى ئەنجامدانى سەرژمێرى گشتى دانیشتوان لە عێراق دواى ڕوودانى ئەو گۆڕانکارییە دیمۆگرافیانەى کە لەماوەى ساڵانى ڕابردوو لە عێراق و ناوچەکە ڕوویان داو وە نەبوونى چوارچێوەى تازەى دانیشتوان و بە ئەلیکتڕۆنى کردنى کارى ئەنجامدانى سەرژمێرى کە بریارە لەساڵى 2020 ئەنجامدبدرێت.
بەشەکەى ترى کۆنفرانسەکە بریتى بوو لە گفتوگۆکردن لەسەر ئەنجامدانى خوولى دووەمى ڕووپێوى تایبەت بە بارودۆخى کۆمەلایەتى و تەندروستى ئافرەتانIWISHII لە عێراق و هەرێمى کوردستان، بە مەبەستى نوێکردنەوەو بەدەستهێنانى نیشاندەرى تایبەت بەم بوارە دواى ئەم گۆڕانکاریانەى روویداوە ، کە ئامانج لەم ڕووپیوە دەست کەوتنى نیشاندەرى ووردو گشتگیرییە بەڕوونى دەربارەى ئافرەت لە زۆر لایەن وە لە وە زیاترە کە رۆلى ئافرەت تەنیا مندالبوون و پەروەردەکردنى مندال بێت وە هەرەوها لە بارودۆخى ئافرەتان دەکۆڵێتەوە هەر لەسەرەتاى تەمەنى هەرزەکارییەوە تا قۆناغى شووکردن و دایکایەتى و چاودێرى تەندروستى و لەدایکببون .