به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى بۆ ئه‌نجامدانى رووپێوى هێشوويى فرهنيشاندهرى بواره‌كان، له‌به‌روارى 19-29 /11 /2017 تيمى هونه‌رى ده‌سته‌ى ئامار به هاوكارى تيمى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم و تيمى هونه‌رى ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عيراق و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عيراق له ژێر سه‌رپه‌رشتى رێكخراوى UNICEF به‌شدارى خوولى راهێنانى راهێنهرانيان كرد له شانشينى ئوردن (عه‌ممان). ئه‌م خووله دواى ئه‌و چالاكيانه دێت كه تيمى هونه‌رى ده‌سته‌ى ئامار و ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامار ئه‌نجاميان داوه وه‌كو ئاماده‌كردنى پرسيارنامهكانى رووپێو و ئاماده‌كردنى پرۆگرامى تۆماركردنى داتا بۆ رووپێوهكه. مه‌به‌ست له ئه‌نجامدانى ئه‌م خووله بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسيارنامهكانى رووپێوهكه و رێككه‌وتن له سه‌ر شێوازى كۆتايى پرسيارنامهكان و پرۆگرامى تۆماركردنى داتا بوو هه‌روه‌ها بريار درا له‌سه‌ر قۆناغه‌كانى تر‌ى رووپێوهكه وه‌كو ئه‌نجامدانى تاقيكردنه‌وه‌ى پێشوه‌خته بۆ پرسيارنامهكان و ئه‌نجامدانى خولى راهێنانى توێژه‌ران و ئاماده‌كارى بۆ ئه‌نجامدانى كارى مه‌يدانى رووپێوهكه هه‌روه‌ها رێككه‌وتن له‌سه‌ر كاته‌كانى ئه‌نجامدانى قۆناغه‌كان له هه‌رێمى و كوردستان و عێراق.
خولى راهينانى راهێنه‌ران بۆ رووپێوى MICS6
10 December 2017