به هاوكارى سندوقى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان ، تیمى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عێراق ، به‌شداریمان له خولى راهێنانى تایبه‌ت به ڕوپێوى جۆرى و شیكارى داتاى جۆرى (Qualitative Data Analysis)به به‌كارهێنانى به‌رنامه‌ى شیكارى NVivo) (كرد كه له‌لایه‌ن شاره‌زا (دكتۆر محمد حسن حسنى) مامۆستا له‌سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى – زانكۆى ئه‌مریكى/ قاهیره، پێشكه‌شكرا كه ماوه‌ى 5 رۆژى خایاند له رێككه‌وتى 6-10/11/2022 له شارى به‌غدا.
له‌سه‌ره‌تاى خوله‌كه، ئاماژه به گرنگى ئه‌م خولانه درا له بوارى ئاماردا بۆ په‌ره‌پێدانى تواناكانى فه‌رمانبه‌ران و به‌كارهێنه‌رانى ئه‌م به‌رنامه‌یه له ڕوپێوه ئاماریهكاندا وه باس له گرنگى لێكۆڵینهوى جۆرى بۆ به ده‌ستهێنانى زانیاریی ورد و گشتگیر وه لێكۆڵینه‌وه‌ى بابه‌تى گفتوگۆى هه‌ستیار و ئەو بابەتانەی کە مشتومڕیان لەسەرە و وهڕێگهدان به وه‌ڵامده‌ران بۆ ده‌ربڕینى هه‌ست و بۆچوون و كێشه‌كانیان، وه هه‌روه‌ها باس له گرنگى ڕۆڵى توێژه‌رانى مه‌یدانى كرا كه ڕۆڵێكى سه‌ره‌كى ده‌بینن له گه‌یاندنى بابهتهكان به به‌شدار بووان و وه‌رگرتنى زانیارى لێیانه‌وه كه هاوبه‌شى سه‌ره‌كین له ته‌واوى قۆناغه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها ئاماژه به گرنگى به‌رنامه‌ى شیكارى (NVivo) درا بۆ ئاماده‌كرن و ڕیكخستنى بابه‌تى ڕوپێوه جۆریهكان و ئاماده‌كردنیان بۆ شیكردنه‌وه كه خۆى له چه‌ند قۆناغێكدا ده‌بینێته‌وه كه به كۆكردنه‌وه‌ى داتا و زانیارى له لایه‌ن توێژه‌ران له‌و گروپه ى دهسنیشانكراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه ده‌ست پێده‌كات وه پاشان خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتنى وردى چاوپێكه‌وتنه‌كه و پاشان قۆناغى هێما كردن و پۆلێنكردنى بابه‌ته‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌كه، وه هه‌روه‌ها شیكارى كردنى بابه‌تى و نوسینه‌وه‌ى كۆتایى بابه‌تى دراسه كرا‌و .
جێگاى ئاماژه پێكردنه كه دوو رۆژى یه‌كه‌مى خوله‌كه به‌تیۆرى تێیدا باس له رووپێوى جۆرى و گرنگى داتاى جۆرى و رێگاكانى كۆكردنه‌وه و رێكخستن و ئاماده‌كردنى بۆ قۆناغى شیكردنه‌وه كرا و پاشان رۆژه‌كانى دواتر بۆ كاركردنى كردارى هه‌مان بابه‌ت له‌سه‌ر پرۆگرامى شیكارى (NVivo) ته‌رخانكرا.