خولى ڕاهێنانى ڕاهێنه‌ران TOTبۆ ڕووپێوى دامه‌زراوه ئابوريه‌كانى زۆر بچووك ، بچووك و مام ناوه‌ند له‌كه‌رتى تايبه‌ت له هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى 2022.
به‌هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى له‌گه‌ڵ رێكخراوى UNDP و به پاڵپشتى دارايى ده‌زگاى USAID ، خولى ڕاهێنانى ڕاهێنه‌ران بۆ ڕووپێوى دامه‌زراوه ئابوريه‌كانى زۆر بچووك ، بچووك و مام ناوه‌ند به‌ڕێوه چوو له هه‌ولێر له نێوان 23-27/1/2022 له ژێر سه‌ر په‌رشتى تيمى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان به به‌شدارى سه‌رپه‌رشتيارانى ناوه‌ندى، ناوخۆيى و سه‌رۆك تيمه‌كان له پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان .
ئه‌م خوله پێك هاتبوو له دووبه‌ش. به‌شى يه‌كه‌م تايبه‌ت بوو به به‌رنامه‌ى ODK كه به‌كاردێ بۆ تۆماركردنى داتاكانى مه‌يدانى و به‌شه‌كه‌ى تر‌ى تايبه‌ت بوو به ڕاهێنانى ڕاهێنه‌ران له‌سه‌ر پرسيارنامهى ڕووپيوهكه به‌به‌كارهێنانى تابلێت. ئه‌م ڕووپێوه يه‌كێكه له ڕووپێوه گرنگه‌كان تايبه‌ت به سێكته‌رى ئابورى و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ نيشاندهرى سوودبه‌خش لێ ى ده‌ربچێ له‌سه‌ر قه‌باره‌ى ئه‌و دامه‌زراوانه‌ى ڕووپێو ده‌كرێن له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاكان .