خولی رِاهینانی ( رِووپێوی ژینگه بۆ كه‌رتی پیشه‌سازی بۆ ساڵی 2011) به‌رێوه‌چوو مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ كاری مه‌یدانی رِووپێوی ژینگه بۆ كه‌رتی پیشه‌سازی،له به‌رواری 2/7/2012 له هۆڵی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری هه‌ولێر به به‌شداری وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكانی عێراق وده‌زگای ناوه‌ندى ئامار له به‌غدا و ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم و به‌رێوبه‌رایه‌تی یه‌كانی ئاماری پارێزگاكانی كوردستان عێراق وبه‌رێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی پارێزگاكانی كوردستان بۆ ماوه‌ی دوو رِۆژ به‌رێوچوو. رِوونكردنهوهی فۆرِمی پرسیارنامه بۆ به‌شداربووان له لایه‌ن محمد سلمان خلیل له‌وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و(هدی هداوی و فخری حمید له ده‌زگای ناوه‌ندی ئامار و محسن محمد عزه‌ت له ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم رِوونكرایهوه. پاشان له لایه‌ن ئاماده بووان تاوتۆێی فۆرِمی پرسیارنامه كرا وچه‌ندین رِاستكردنهوه وبۆ فۆرِمی پرسیارنامهكرا. وه له به‌رواری 4/7/2012 به‌شداربووانی خول بوون به‌سێ گروپ تا وه‌كو كاری ئه‌زموونی رِووپێوئهنجام بده‌ن بۆ سێ كارگه بۆ مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له كه‌م و كورِیهكان و ئه‌و پێشهاتانه‌ی كه دێنه سه‌ر رِێگای توێژه‌رله كاری مه‌یدانی.
|
خولی رِاهینانی ( رِووپێوی ژینگه بۆ كه‌رتی پیشه‌سازی بۆ ساڵی 2011) به‌رێوه‌چوو
6 September 2012