دوابه‌دواى ئه‌نجامدانى ووركشۆپى ڕاوێژكارى يه‌كه‌م كه ڕێكه‌وتى 12/3/2023 ئه‌نجامدرا, خولى دووه‌مى ووركشۆپى پێداچوونه‌وه‌ى نه‌خشه‌ڕێگاى جێبه‌جێكردنى ميكانيزمى په‌ره‌پێدانى دامه‌زراوه‌كانى زۆربچووك، بچووك و مامناوه‌ند كه‌رتى تايبه‌ت له هه‌رێمى كوردستان (MSME) ڕێك خرا.
وەزارەتی پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان/ ده‌سته‌ى ئامارى هەرێم بە هاوبەشی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان(UNDP) و به پاڵپشتی دارايى ئاژانسی ولايه‌ته يه‌كگرتوه‌كانى ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) خولى دووه‌مى ووركشۆپى پێداچوونه‌وه‌ى نه‌خشه‌ڕێگاى په‌ره‌پێدانى دامه‌زراوه‌كانى ئابوورى له كه‌رتى تايبه‌ت له ڕێكه‌وتى20-21 ئهيلوولى 2023 له هۆتێل ديدهمان له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو به ئامادەبوونی بەڕێز به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى هاوکاری و هەماهەنگی پەرەپێدان لە وه‌زاره‌تى پلاندانان هه‌روه‌ها به‌به‌شداربوونى لايه‌نه حكومييه‌كان (نوێنه‌رانى وه‌زاره‌ته‌كان و پارێزگاكان ولايهنهكانى تر له كه‌رتى تايبه‌ت، زانكۆكان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تيه‌كان ...هتد). ووركشۆپه‌كه بۆ ماوه‌ى دوو ڕۆژ به‌رده‌وام بوو به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بنه‌ماى نه‌خشه‌ڕێگا وجێبه‌جێكردنى ڕاسپارده‌كان ووهرگرتنى ڕاوپێشنيارى به‌شداربووان به‌شێوه‌ى گروپ (Group Discussion) به ئامانجى په‌ره‌پێدانى دامه‌زراوه‌كانى ئابوورى له كه‌رتى تايبه‌ت.