کوردی | العربية | English
دەستەی ئاماری هەرێم: ناوی کارمەندانی گرێبەست وەک (بژمێر) بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان هەرێمی کوردستان رادەگەیەنێت
17 November 2024

 

 

 

دەستەی ئاماری هەرێم: ناوی  کارمەندانی گرێبەست وەک (بژمێر) بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان هەرێمی کوردستان رادەگەیەنێت

لە بەرواری ٦ـ ۱۱ـ ۲۰۲٤  نزیکەی( ٦١)  هەزار دەرچووی زانکۆ وپەیمانگا بەشێوەی ئۆنلاین لەسەر ئاستی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان لەهەرێمی کوردستان  فۆرمی بوون بە بژمێریان  تۆمار کردبوو 

 لەم ژمارەیەش زیاتر لە (١٩) هەزار دەرچوو ناوەکانیان گەراوەتەوە دەستنیشانکردنی بژمێرەکانیش  لەسەر بنەمای پێداویستی و شوێنی جوگرافی و قەرەبالغی دانیشتوان و شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان و  لەسەر ئاستی گەرەک یان گوند دەستنیشانکراون.

لە ڕێگەی زانستی بۆ دەستنیشانکردن بریتی لە ڕێگای (Random Selection ) ڕێگای ئەلگۆریثمی LCG بەکار هێنراوە بۆ دیاریکردنی ناوەکان  ئەو ناوانەی کەدرچوون لەسەر ئاستی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بەم شێوەیەن

لەپارێزگای هەولێر( ٧٤٨٧) کارمەندو لەئیدارەی سەربەخۆی سۆران( ١١٨٠) کارمەند لەپارێزگای سلیمانی(٤٦٣٥ ) کارمەند لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین (١٣٠٤)لەئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان (٨٦٩) لە پارێزگای دهۆک  (

ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ(٦٦٨) کارمەندە کەناویان  دەرچووە وەک  بژمێر بۆ پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان

ئەو کارمەندانەی کەناوەکانیان دەرچووە پێویستە دەست بەجێ پەیوەندنی بەشوێنەکانیان بکەن بۆئەوەی لەکاتی دیاری کراودا لە هۆڵەکانی راهێنان  ئامادەبن ، لەئەگەری ئامادەنەبوون لەکاتی  دیاریکراودا ئەواشوێنەکانیان بەدەرچووێکی تر  پر دەکرێتەوە

https://census-job-krd.com/

بەرێوەبەرایەتی ئاماری پارێزگای  هەولێر

07508854565

07507484657

 

بەرێوەبەرایەتی ئاماری پارێزگای سلێمانی

٠٧٧٧٤٥١٥٠٠٣

٠٧٧٧٤٥١٥٠٠٤

 

بەرێوەبەرایەتی ئاماری ئیدارەی سەربەخۆی  گەرمیان  

٠٧٧٢٥٤٦١٠٢٦

 

                       

بەرێوبەرایەتی ئاماری ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین

٠٧٧١٩٩٣٥٣٥٩

بەرێوەبەرایەتی ئاماری پارێزگای  دهۆک   

 ٠٧٥٠٨٧٥٨٠٧٧

 

 بەرێوبەرایەتی ئاماری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ

٠٧٥٠٨٥٨١٦٠٣

 

دەستەی ئاماری هەرێم

بەرواری١٤//١١//٢٠٢٤