ئه‌مڕۆ 1/6/2024 به‌ڕێز (سيروان محمد محي الدين ) بريكارى وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وسه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى كوردستان سه‌ردانى پارێزگاى سلێمانى كرد و له‌گه‌ل به‌ڕێوه‌به‌رى جێ بهجێكارى سه‌رژمێرى و به‌رپرسى ته‌كنيكي ومهيدانى و به‌ڕێوه‌به‌رى ئامارى سلێمانى و شاندى ياوه‌رى سه‌ردانى مهيدانيان كرد به‌مه‌به‌ستى چاوپێكه‌وتنيان له نزيكه‌وه به سه رپهرشتياران و توێژه‌ران كه به‌رده‌وامن له ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى ئه‌زموونى و شێوازى چۆنيه‌تى ئه‌نجامدانى بڕگه‌كانى ئه‌م قۆناغه و پێدانى رێنمايى پێويست پێيان.