رۆژى هه‌ينى بەرواری 31/5/2024 قۆناغى سه‌رژمێرى ئه‌زموونى ده‌ست پێ ده‌كات له چوارچێوه‌ى ئامادهكارييكانى سه‌رژمێرى گشتى دانيشتوان وئاڤاهيا كه بڕياره له 20/11/2024 ئه‌نجام بدرێت. له پڕۆسه‌ى سه‌رژمێرى هەماهه‌نگى خێزانه‌كان يه‌كێكه له بنه‌ما گرنكهكانى سه‌رخستنى ئه‌م پڕۆسه گرنگه و ده‌سته‌ى باڵاى سه‌رژمێرى گشت لايه‌ك دڵنيا ئه‌كاته‌وه كه گشت زانيارى خێزانه‌كان به نهێنييه‌كى ته‌واو ده‌پارێزرێت.
شێوازى كۆكردنه‌وه‌ى زانيارييه‌كان له قۆناغه‌كانى سه‌رژمێرى ئه‌زموونى و سه‌رژمێرى كردارى له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رزترين ستاندارده‌كان جێبەجێ دەکرێن و تايبهتمهندن و جگه له مه‌به‌ستى گه‌شه‌پێدان بۆ هيچ مه‌به‌ستێكى تر به‌كار نايه‌ت.
ئامانج له سه‌رژمێرى ئه‌زموونى هه‌ڵسه‌نگاندنى گشت ئامرازه‌كان كه به‌كاردهێنرێن وه‌كو پرسيارنامهو بنه‌ماى ووردبينى و تابلێت و سيستمى زانيارى جوگرافىGIS و شێوازى گواستنه‌وه‌ى داتا به پارێزراوى.
لێره‌دا سوپاسى زۆرى هێزه ئه‌منييه‌كان ئه‌كه‌ين بۆ ڕه‌خساندنى كه‌شێكى ئارام يۆ خێزانه‌كان و توێژه‌ران بۆ زامنكردنى سه‌رخستنى پڕۆسه‌ى سه‌رژمێرى ئه‌زموونى.
سوپاسى راگهياندنكاران و رۆژنامه‌نوسان كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن ئه‌كه‌ين كه هاوبه‌شى سه‌ره‌كين له‌گواستنه‌وه‌ى چاڵاكييه‌كانى سه‌رژمێرى.
شايانى ئاماژه پێكردنه به هه‌وڵ و ماندوو بوونى تيمه‌كانى سه‌رژمێرى له ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و پارێزگاكان و گشت پاڵپشتیكاران ئامادهكارييهكانى پێويست بۆ سه‌رژمێرى ئه‌زموونى رێک خران له كاتى خۆي‌دا وداوا له گشت سه‌رپه‌رشتياران و توێژه‌ران ئه‌كه‌ين به خستنه گه‌ڕى گشت تواناكانيان بۆ به‌ده‌ست هێنانى ئامانجێكى پڕشنگدار و ئاينده به‌خش بۆ هه‌رێمى كوردستان له قۆناغى سه‌رژمێرى ئه‌زموونى.
داوا له گشت هاوڵاتيان ئه‌كه‌ين به به‌شداری كردنێكى چاڵاك له پڕۆسه‌ى سه‌رژمێرى دانيشتوان بۆ ساڵى2024 له رێگه‌ى پێشوازى كردن له توێژه‌ران وپێدانى زانيارى وورد و دروست، به‌شدارى كردنى هاونيشتيمانيان له‌م پڕۆسه گرنگه‌دا ئه‌ركێكى نيشتيمانى پيرۆزه و هه‌ماهه‌نگييه‌كى گرنگه بۆ بنياتنانى هەرێمێکی گه‌شە سەندوو.
كارى توێژه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت تاكو كاتژمێر4 ى ئێواره به درێژايی قۆناغى سه‌رژمێرى ئه‌زموونى كه بۆ ماوه‌ى14 رۆژ ده‌خايه‌نێت.