روژی دوشەممە ٦/٦/٢٠٢٢ لە بەغدا سیروان محمد سەرۆكی دەستەی ئاماری ھەرێمی كوردستان بەشداری
پێنجەمین کۆبونەوەی دەستەی باڵای سەرژمێری دانیشتوان لە عێراق كرد بە سەرپەرشتی بەڕێز وەزیری پلاندانان لە عێراق.
دوایین کۆبونەوەی دەستەی بالا لە مانگی ٨ سالی ٢٠٢٠ ئەنجامدرا بەلام لەبەر بارودۆخی سیاسی و دارایی کۆبونەوەکان دواخران. وەزیری پلاندانان لەم کۆبونەوەیە بڕیاریدا کە بە شێوەیەکی سەرەتایی سەرژمێری لە وەرزی چوارەمی سالی ٢٠٢٣ ئەنجام بدرێ.
سەرۆكی دەستەی ئاماری ھەرێمی كوردستان ئامادەیی وەزارەتی پلاندانان و دەستەی ئامار لە هەرێمی کوردستان راگەیاند بۆ هاوکاری کردن و هەماهەنگی کردن لەگەل دەزگای ناوەندی ئاماری عێراق بۆ دەست پێکردنەوەی ئامادەکاریەکان و برەودان بە پەیوەندیەکانی هەردوو لا بەمەبەستی گەیشتن بە لێک گەیشتنی تەواو لەم بارەیەوە.