ئەمڕۆ دووشەمە ۲٨ـ ۱۰ـ ۲۰۲٤ شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی د. دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم و د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و د. ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم و سیروان محمد بریکاری وەزارەتی پلاندانانی هەرێم سەردانی بەغدای پایتەختیان کرد .
ئامانجی سەردانەکە، دیدارو کۆبوونەوەیە لەسەر پرسی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق کەوا بڕیار لە مانگی داهاتوودا لەبەرواری ۲۰ـ ۱۱ـ ۲۰۲٤ ئەنجام بدرێت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی پلاندانانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان