قوناغى دووه‌مى پڕۆژه‌ى تۆمارى ئاواره‌كان له هه‌رێمى كوردستان
دواى كۆتایى هاتنى قۆناغى ئاماده‌كارى له ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان بۆ پرِۆژهى تۆمارى گشتگیرى ئاواره‌كان له هه‌رێمى كوردستان ئهمروَ (2015\6\1)قۆناغى دووه‌مى پرِۆژهكه ده‌ستى پێ ده‌كات, له‌م قوناغه‌دا به خولى ده‌ست پێ كردن به سه‌ر سهرپهرهشتیارانى پروژه‌كه ده‌ست پێ ده‌كات كه ژماره‌یان (139) سه‌رپه‌رشتیارن , له سێ سه‌نته‌رى مه‌شق كه دابه‌ش كراون بوَ سه‌ر سێ پارێزگا ( هه‌ولێر, دهوَك , سلێمانی ) , ماوه‌ی ئه‌م مه‌شقه به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو 2015\6\6)) له‌ماوه‌ى خوله‌كه‌دا شرۆڤه‌ی فۆرمی ئاواره‌كان و فۆرمی نوێكردنه‌وه‌ی گشتی بۆخێزانی ئاواره عێراقیه‌كان له مه‌یدان و له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پرِكردنهوهی فۆڕم له‌گه‌ل خێزانه ئاواره‌كاندا و چۆنیه‌تی به‌دواداچون و رێكخستنی كار له مه‌یدان ده‌كرێت.