له چوار چێوه‌ی قۆناغی دووه‌می به‌رنامه‌ی پێش خستن و چاكسازى له‌سیسته‌مى ئامارى له عیراق و هه‌رێمی كوردستان له به‌رواری 25/11/2012 تا كو 3/12/2012 وۆركشۆپی جۆری كۆمه‌لایه‌تی ئه‌نجام درا له ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم كه تێیدا ئه‌ندامانی لێژنه جۆری كۆمه‌لایه‌تی (Gender) له ده‌سته‌ی ئامار وه هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی په‌رورده،ته‌ندروستی،ئه‌نجومه‌نی بالای دادوه‌ری،وه‌زاره‌تی كۆمه‌لایه‌تی تیا به‌شداری وۆركشۆپه‌كه بوون كه له لایه‌ن شاره‌زایه‌ك له‌م بواره بواری جۆری كومه‌لایه‌تی(Gender) له لایه‌ن كۆمپانیای (GOPA) به پالپشتی سندوقی نه‌ته‌وه‌یكگرتوه‌كان بۆ دانیشتوان له عیراق (UNFPA) به‌رێوه‌چوو.مه‌به‌ست له‌م وۆركشۆپه بۆ تێكه‌ل كردنی نیشانده‌ره‌كانی جۆری كۆمه‌لایه‌تی له‌به‌رنامه ئاماریه‌كانی داهاتوو به جۆری سیستمی نوێ.
كردنه‌وه‌ی وۆركشۆپی جۆری كۆمه‌لایه‌تی (Gender)
5 December 2012