له رێكه‌وتى 10/10/2022 به‌سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان كۆبونه‌وه‌ى ليژنه‌ى باڵاى تايبه‌ت بهروپێوى دامه‌زراوه‌كانى ئابوورى زۆر بچوك ، بچوك و مامناوه‌ند (MSME) له كه‌رتى تايبه‌ت به ئاماده‌بوونى به‌رێوه‌به‌رانى ئامارى پارێزگاكانى هه‌رێم و ئيداره سه‌ربه‌خۆكان و تیمى هونه‌رى ده‌سته‌ى ئامار و هه‌ماهه‌نگارى رێكخراوى UNDP له وه‌زاره‌تى پلاندانان و ستافى Team International له هۆڵى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم ئه‌نجامدرا.
كۆبونه‌وه‌كه 3 كاتژمێرى خاياند، سه‌ره‌تا سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار تیشكى خسته سه‌ر گرنگى رووپێوهكه و دواتر ستافى Team International ده‌رئه‌نجامى روپێوهكه بۆ به‌شداربوانى كۆبونه‌وه‌كه نيشاندا. شایه‌نى باسه له‌لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه گفتوگۆیه‌كى تێر و ته‌سه‌ل له‌سه‌ر بابهتهكان به‌گشتى كرا و بڕیاره له ماوه‌یه‌كى نزیكدا ده‌رئه‌نجامه‌كانى روپێوهكه رابگه‌يه‌ندرێت.
ئه‌م ڕووپێوه یه‌كێكه له ڕووپێوه ئابووريه گرنگه‌كان كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ل رێكخراوى UNDP و پاڵپشتى دارايى USAID ئه‌نجامدرا گرنگترين نيشاندهرهكان پێكهاتبوون له به‌شه‌كانى (ژينگه‌ى دامه‌زراوه‌كان، دارايى، دامه‌زراندن و سه‌رچاوه مرۆييه‌كان، رێژه‌ى به‌شدارى ئافره‌تان وه‌ك خاوه‌ن كار، هه‌نارده‌و هاورده‌و كاريگه‌رى ڤايرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كان به‌گشتى .....هتد). له‌كۆتايى كۆبونه‌وه پێشنياره‌كان له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌كان خرانه روو بۆئه‌وه‌ى لايه‌نى په‌يوه‌نديدار بتوانن كار بكه‌ن بۆ گه‌شه‌پێدانى چالاكى كه‌رته‌كانى ئابوورى له هه‌رێمى كوردستان.