سه‌ر له به‌یانى ڕێككه‌وتى 18.1.2023 له دیوانى ده‌سته‌ى ئامار سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار پێشوازى كرد به‌ڕێز (گاریك هایراپێتیان) جێگرى به‌رپرسى سندوقى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان UNFPA له عێراق / هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار به‌خێرهاتن و پیرۆزبایى له به‌ڕێزیان كرد به بۆنه‌ى ده‌ستبه‌كاربوون و وه‌رگرتنى پۆستى تازه‌یان له هه‌ولێر، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوو به‌رپرسانى به‌شه‌كانى ئاماره‌كانى دانیشتوان و هێزى كار له‌گه‌ڵ به‌رپرسى به‌شى ئاماره‌كانى په‌روه‌رده ، ته‌ندروستى و كۆمه‌ڵایه‌تى له ده‌سته‌ى ئامار به‌شدار بوون له‌كۆبوونه‌وه‌كه.
هه‌ر له‌میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار ئاماژه‌ى دا به په‌یوه‌ندى درێژخایه‌نى سندوقى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ دانیشتوان UNFPA له ماوه‌ى ساڵانى ڕابردوو تا ئێستا و تیشكى خسته سه‌ر گرنگى كاره‌كانى ده‌سته‌ى ئامار كه له ماوه‌ى ساڵانى ڕابردوو به هه‌ماهه‌نگى سندوقى ناوبراو ئه‌نجامدراون، له‌لایه‌كى تره‌وه بابه‌تى ئاماده‌كارییه‌كانى سه‌رژمێرى گشتى دانیشتوان و ئاماده‌كردنى ڕاپۆرتى خه‌مڵاندنى ژماره‌ى دانیشتوان و ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه بۆ هاوسه‌رگیرى پێشوه‌خته و دووركه‌وتنه‌وه له خوێندن له‌گه‌ڵ جەخت کردن بۆ تەواو کردنی هەنگاوەکانى ڕەشنووسی سیاسەتی دانیشتووان بابه‌تى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه بوون. گاریك له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جه‌ختى كرده‌وه به بره‌ودان و پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى ئامار و به‌ره‌و پێش بردنى كاره‌كانیان بۆ ماوه‌ى 2 ساڵى داهاتوو داواى كرد له سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار كه به‌پێى پێویستى كاره‌كانیان پێداویستییه‌كانیان پیشكه‌ش به سندوقى ناوبراو بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى له نزیكه‌وه ئاگاداربوون و ئاماده‌كارى بۆ جێبه‌حێكردنیان.