كۆبوونه‌وه‌ى تاوتوێ كردنى پرۆگرامى 2016-2019 ى رێكخراوىUNFPA
ئاماده بوونى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم له كۆبوونه‌وه‌ى تاوتوێ كردنى پرۆگرامى 2016-2019 ى رێكخراوى UNFPA.
دواى نيوه‌ڕۆى رۆژى پێنج شه‌ممه 7/4/2016 رێكخراوى( UNFPA ) له هۆڵى هۆتێلى ڤان رۆيال له شارى هه‌ولێر وۆرك شۆپێكى سازكرد سه‌باره‌ت به شڕۆڤه كردنى به‌رنامه‌ى كاره‌كانى له ماوه‌ى چوار ساڵى داهاتوودا (2016-2019) . سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم به‌شدار بوو له‌م وۆرك شۆپه‌دا وبه پێشكه‌شكردنى ووتهيهك ستايشى رۆلى رێكخراوى(UNFPA) ى كرد و هاوكارييه‌كانى رێكخراوه‌كه له باره‌ى پێشخستنى سيستمى ئامار له هه‌رێمى كوردستان به‌گرنگ وه‌سف كرد و ئاماده‌يى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى ده‌ربڕى بۆبه‌رده‌وام بوون له چاكسازييه‌كان و درێژه پێدان به به‌ره‌و پێش بردنى سيستمى ئامار له هه‌رێمى كوردستاندا .
جێگاى ئاماژه پێكردنه كه‌له‌م وۆرك شۆپهدابهڕێوهبهرى رێكخراوى(UNFPA) له عێراق ئاماژه‌ى كرد به رۆلى گرنگى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم له ماوه‌ى پێكه‌وه كاركردنى هه‌ردوو لا له سالانى 2010-2015 له چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى هاوبه‌شى نێوانيان .