ڕۆژى سێ شه‌ممه ڕێكهتى 26/7/2016 كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تايبه‌ت بهئاڵوگۆڕكردنى زانيارى و بيروڕا له‌باره‌ى چۆنيه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى داتا و زانيارى له‌سه‌ر ژماره‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران له‌هه‌رێمى كوردستان له نێوان لايه‌نه په‌يوه‌نديداره حكومييه‌كان و رێكخراوه په‌يوه‌نديداره‌كانى سه‌ر به‌نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له‌ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو. لايه‌نى حكومى كهبريتى بوون له‌ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم، بهڕێوهبهرايهتيى كۆچ و كۆچبه‌ران له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ، نووسينگهى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى فيدرال له‌هه‌رێم و وه‌زاره‌تى بازرگانى و پيشه‌سازى. هه‌روه‌ها به‌شداربووانى سه‌ر به‌نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بريتى بوون لهرێكخراوهكانى UNFPA،IOM ، UNHCR و WFP.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه دوو كاتژمێرى خاياند، دواى به‌خێر هێنان له‌لايه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و پێشكه‌ش كردنى مه‌به‌ستى كۆبوونه‌وه‌كه و كورته‌يه‌ك له‌باره‌ى ئه‌و كارانه‌ى كه‌پێشتر له‌م باره‌يه‌وه ئه‌نجامدراون، نوێنه‌رى رێكخراوى IOM باسى چۆنيه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى داتا و ئاماريان كرد له‌باره‌ى ئاواره‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان و ئينجا نوێنه‌رى ريكخراوى WFP به‌هه‌مان شێوه باسى پڕۆژه‌ى تايبه‌ت به‌خۆيان به‌ناوى (SCOPE) كرد كه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زانيارى له‌باره‌ى ئاواره‌كان به‌كارى دههيێنن بۆ مه‌به‌ستى پێدانى به‌شه خۆراكى مانگانه‌يان. دواتر له‌لايه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه پرسيارو راگۆڕينهوه كرا له‌باره‌ى ميكانيزمى كارى ئه‌م دوو پرۆژه‌يه. له‌كۆتاييدا بريار درا نوێنه‌رانى رێكخراوى UNHCR و به‌رێوه‌به‌رايه‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم و نووسينگهى كۆچ و كۆچبه‌رانى فيدرال له كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو باسى شێوازه‌كانى كۆكردنه‌وه‌ى زانيارييه‌كان بكه‌ن له سه‌ر ئاواره‌و په‌نابه‌ران و ئينجا بڕيارى پێويست وه‌ربگيرێت.