كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارلهگهڵ بانكى جیهانى(World Bank) له‌به‌روارى 12-3 /3 /2017
27 March 2017
به‌سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى ڕووپێوێكى خێراى تایبه‌ت به نوێكردنوهى ڕێژه‌ى هه‌ژارى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارانى بانكى جیهانى له‌دیوانى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم به‌ڕێوه چوو. له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تیشك خرایه سه‌ر چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى گشت قۆناغه‌كانى ڕووپێو وه‌ك پرسیارنامهو دیزاینكردنى سامپلهكان ودانانى به‌رنامه‌ى كارى ئه‌م ڕووپێوه، كه‌بڕیاره له دوو مانگى داهاتووكارى مه‌یدانى له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه بچێت