له رێكه‌وتى 24. 4. 2022 له ژێر سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى لێژنه‌ى باڵاى تایبه‌ت به رووپێوى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى خێزان IHSESIII به شێوه‌یى ئۆنڵاین ئه‌نجامدرا. كۆبوونه‌وه‌كه به ئاماده‌بوونى به‌رێوه‌به‌رانى ئامارى پارێزگاكانى هه‌رێم و تیمى هونه‌رى ده‌سته‌ى ئامار ئه‌نجامدرا و ماوه‌ى 1 كاتژمێرى خایاند. سه‌ره‌تا سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار تیشكى خسته سه‌ر گرنگى رووپێوهكه و باسى له كار‌و چاڵاكیه ئهنجامدراوهكانى رووپێوهكه كرد له‌ناویاندا خولى ڕاهێنانى پێشوه‌خته كه له ماوه‌ى هه‌فته‌ى پێشوتر له دیوانى ده‌سته‌ى ئامار ئه‌نجامدرا و له هه‌مانكاتدا باسى له ئاسته‌نگه‌كانى پێشهاتووى رووپیوهكه كرد. دواتر له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رى رووپێوهكه له‌به‌شى ئاماره‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌سته‌ى ئامار باس له رێكاره هونه‌رییه‌كان و قۆناغه‌كانى داهاتووى ئه‌نجامدانى رووپێوهكه كرا . شایه‌نى باسه له‌لایه‌ن به‌شداربووانه گفتوگۆیه‌كى تێر و ته‌سه‌ل له‌سه‌ر بابهتهكان به‌گشتى كرا و بڕیاره له ماوه‌یه‌كى نزیكدا كۆبوونه‌وه‌ى دووه‌م به‌شێوه‌یه‌كى فراوانتر له دیوانى ده‌سته‌ى ئامار ئه‌نجامبدرێت. ئه‌م ڕووپێوه یه‌كێكه له ڕووپێوه هه‌ره‌گرنگه‌كان كه له‌لایه‌ین ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان به هاوبه‌شى ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عێراق و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى بانكى ده‌ولى World Bank و رێكخراوى خۆراكى جیهانى WFP ئه‌نجامده‌درێت و كه تیادا دۆخى گوزه‌رانى خێزانه‌كان له هه‌رێمى كوردستان ده‌خاته ڕوو له رووى خه‌رجى ، داهات، په‌روه‌رده، ته‌ندورستى ، كار‌و بێ كارى ، كشت‌وكال و .....هتد) كه ماوه‌ى 1 ساڵى كاركردنى مه‌یدانى ده‌خایه‌نێت.
كۆبوونه‌وه‌ى لێژنه‌ى باڵاى رووپێوى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى خێزان IHSESIII
26 April 2022