كۆبوونه‌وه‌ى لێژنه‌ى ته‌كنيكى پڕۆژه‌ى تۆمارى گشتگيرى ئاواره‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان
له رۆژى پێنج شه‌ممه 2/7/2015 كۆبوونه‌وه‌ى لێژنه‌ى ته‌كنيكيى پڕۆژه‌ى تۆمارى گشتگيرى ئاواره‌كان به‌ڕێوه‌چوو، به سه‌رپه‌رشتيى به‌رێز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و به ئاماده بونى هه‌ريه‌كه له به‌ڕێزان: به‌رێوه‌به‌رى پرۆژه, سه‌رۆكى لێژنه‌ى سه‌رپه‌رشتياريى ناوه‌ندى, سه‌رۆكى لێژنه‌ى راگه‌ياندن، هه‌ر يه‌كه له نوێنه‌رى وه‌زاره‌ته‌كانى ته‌ندروستى, بازرگانى, په‌روه‌رده، نوسينگه‌ى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى فيدراڵ له هه‌رێمى كوردستان، بهڕێوهبهرايهتيى كۆچ و كۆچبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، رێكخراوى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتوه‌كان بۆ په‌نابه‌ران (UNHCR), سندوقى نه‌ته‌وه يهكگرتوهكان بۆ دانيشتوان (UNPA) وهه‌روه‌ها رێكخراوى نێو ده‌وله‌تى كۆچ (UN).
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسى ئه‌و كار‌و چالاكيانه كرا كه له قۆناغى نوێكردنه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى خێزانه ئاواره‌كان جێبه‌جێ كرابوون. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌راوردێكى خێرا كرا له نێوان داكانى رێكخراوى كۆچى نێوده‌وله‌تى (IOM)، و هه‌روه‌ها ئه‌و زانيارى و داتايانه‌ى كه پێشتر پشتيان پێ به‌سترا بوو و وه‌كو بناغه‌ى قۆناغه‌كه ناسێندرابوون، له گه‌ڵ ئه‌نجامه فه‌رمييه سه‌ره‌تاييه‌كانى ئه‌م قۆناغه‌ى پرۆژه‌ى تۆمارى گشتگيرى ئاواره‌كان له هه‌رێمى كوردستان. ئاماده‌بووان خوشحاليى خۆيان له ئه‌نجامه‌كان ده‌ربڕى و ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێميش ئاماده‌بوونى خۆى خسته روو بۆ ده‌ست پێكردنى قۆناغى دووه‌مى كۆكردنه‌وه‌ى زانيارى كه بڕياره دواى جه‌ژنى ره‌مه‌زان ئه‌نجام بدرێت. له كۆتاييدا سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم پێشنيارێكى خسته به‌رده‌م نوێنه‌رانى رێكخراوى UNHCR، نووسينگهى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى فيدرال و هه‌روه‌ها بهڕێوهبهرايهتيى كۆچ و كۆچبه‌رانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان ئه‌ويش بريتى بوو له ئاماده بوونى ده‌سته‌ى ئامار بۆ له‌ئه‌ستۆ گرتنى ئه‌ركى تۆمارى به‌رده‌وامى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان تا ئه‌و كاته‌ى كه نووسينگه‌كانى كۆچ و كۆچبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان به ته‌واوى بۆ ئه‌م ئه‌ركه ئاماده ده‌بن و راهێنان ده‌كه‌ن. بڕيار درا ئه‌م پێشنياره به‌دواداچوونى بۆ بكرێت و دواتر وه‌ڵام بدرێته‌وه.