دواى به‌شدارى كردنى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم له وۆركشۆپى سياسه‌تى كه‌م كردنه‌وه‌ى هه‌ژارى له‌عێراق له‌به‌روارى 20/7/2016 كه‌له‌به‌غدا ئه‌نجامدرا. به‌مه‌به‌ستى كاراكردن و هه‌نگاونان بۆجێ به‌جێ كردنى ئه‌م سياسه‌ته له‌هه‌رێمى كوردستان له‌به‌روارى 30/8/2016 لهديوانى ده‌سته‌ى ئامار سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ڕێكخست به‌به‌شدارى به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتى له‌وه‌زاره‌ته‌كانى (په‌روه‌رده، ته‌ندروستى ، دارايى،كاروكاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تى) كهپهيوهنديدارن بۆئه‌م بابه‌ته به‌مه‌به‌ستى خۆئاماده‌كردن و هه‌نگاونانى جدى بۆ جێ به‌جى كردنى سياسه‌تى كه‌م كردنه‌وه‌ى هه‌ژارى له‌هه‌رێمى كوردستان . هه‌ر له‌ميانه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌واوى ستراتيجيهكانى سياسه‌تى كه‌م كردنه‌وه‌ى هه‌ژارى له‌ڕێگاى پريزنتهيشنێك كه له‌لايه‌ن تيمى هونه‌رى ده‌سته‌ى ئامار ئاماده‌كرابوو بۆ به‌شداربووان نمايش كرا و گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا، ئه‌وه‌ى جێگاى ئاماژه‌يه ئه‌مه به‌يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار داده‌نرێت وپاش ناردنى ته‌واوى ستراتيجيهكان بۆ وه‌زاره‌ته‌كانى ناوبراو بڕياره كۆبوونه‌وه‌ى تر ئه‌نجامبدرێت.
كۆبوونه‌وه‌ى لێژنه‌ى سياسه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌ژارى
7 September 2016