له‌رێكه‌وتی (7/6/2015) به ئاماده‌بوونی سهروَكی ده‌سته‌ی ئامارى هه‌رێم و لێپرسراوى نووسینگه‌ى رێكخراوی نێودهولهتیى كۆچ له هه‌رێمى كوردستان یادداشتێكى هاوكارى و لێك تێگه‌یشتن له نێوان ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و رێكخراوى نێودهولهتیى كۆچ (IOM) واژوو كرا. ئەم یاداشتنامەیە په‌یوه‌ستە به شێوازى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى هەردوو لایه‌ن کە ئه‌رك و بهرپرسیارهتییهكانیان له پڕۆسه‌ى تۆمارى گشتگیرى ئاواره‌كان لە خۆ دەگرێ. لە ماوه‌ى چه‌ند رۆژی رابردوودا قۆناغى راهێنانى سه‌رپه‌رشتیار و سه‌رۆك تیمه‌كانى پڕۆسه‌كه ده‌ستى پێكردووه و بڕیاره ڕۆژى سێ شه‌ممه 9/6/2015 قۆناغى گەماڕۆ سازى و دروست کردنى چوارچێوه ده‌ست پێ بكات و بۆ ماوه‌ى 8 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
واژوو كردنی یادداشتى هاوكارى و لێك تێگه‌یشتن
7 June 2015