ده‌سته‌ى ئاماری هه‌رێمی كوردستان وه‌ك لایه‌نی به‌ر پرس له به‌ده‌ستهێنانی نیشانده‌ر,ژماره و داتای ههمهجۆر له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له هه‌وڵ دایه كه ئه‌و داتا و نیشانده‌رانه‌ی به ده‌ست دێن بخاته‌روو وبلاوی بكاته‌وه به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی تاكو زیاترین سوودی لێ وه‌ربگیرێ له ڵایه‌ن دام و ده‌زگا حكومیه‌كان بۆ دارشتنی پلان و سیاسه‌ته‌كانیان كه پشتیان به‌ستووه به داتا.كابینه‌ی نۆیه‌می حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی تایبه‌تی داوه به ئه‌لیكترۆنی كردنی خزمه‌تگوزاریه حكومیه‌كان بۆیه ده‌سته‌كه‌مان هه‌ڵساوه به نوێ كردنه‌وه‌ی مالپه‌ره‌كه‌ی تاكو ببێته سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتنی داتا و نیشاندهرهكان به ئاسانترین شێوه و زیاترین سوودی لێ وه‌ربگیرێ. ئه‌مرۆ شێوه‌ی نوێی مالپه‌رى ده‌سته ئه‌خه‌ینه بواری جێ به‌جێ كردن و دڵنیاین سوودی لێ وه‌رده‌گیرێ و ئێمه چاوه‌رێین كه‌هه‌مووان هه‌وڵ بده‌ین ئه‌م مالپه‌ره تازه‌یه پێش بخه‌ین. هیوادارین توانیبێتمان ئه‌و خزمه‌ته پێش بخه‌ین.
سیروان محمد محی ا‌لدین
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان