ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم به پاڵپشتى و هاوكاريى سندوقى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ دانيشتوان (UNFPA) له ڕۆژى چوارشه‌ممه 20/9/2023 ورۆكشۆپێكى بۆ تاوتوێكردن و خستنه‌ڕووى بڕياره‌كانى تايبه‌ت به كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تيى گه‌شه‌سه‌ندنى دانيشتوان (International Conference of Population Development – ICPD) ساز كرد كه له لايه‌ن به‌ڕێز د. مه‌هدى عه‌لاق ڕاوێژكارى سندوقى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ دانيشتوان (UNFPA) به‌رێوه چوو و تيايدا به‌ڕێزان سيروان محمد سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و گاريك هايراپێتيان جێگری نێردەی سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان لە عیراق (UNFPA) سەرپەرشتيی ئەم وۆرکشۆپەیان کرد. سه‌ره‌تا باس له كۆنگره‌ى قاهيره كرا كه له ساڵى 1994 له وڵاتى ميسر ساز درا و چه‌ندين بڕيار و ڕاسپارده‌ى سه‌باره‌ت به دانيشتوان و گۆڕانكارييه‌كانى له‌سه‌ر ئاستى جيهان ده‌ركران. دواتر، پاش 25 ساڵ، كۆنگره‌يه‌كى تر بۆ به‌دواداچوون و بڕيار و ڕاسپارده‌كانى كۆنگره‌ى قاهيره، له نايرۆبى له ساڵى 2019 كرا و دواى گهڵالهكردنى ڕاوبۆچوونهكانى به‌شداربووانى كۆنگره ڕاگهياندنێك ده‌رچوو و تێيدا بڕيار له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانى دواتر بۆ جێبه‌جێكردنى ڕاسپارده‌كان درا.
له وۆركشۆپه‌كه‌دا، باس له گۆڕانكارييه‌كان له ژماره و پێكهاته‌ى دانيشتوانى جيهان به گشتى و كاريگه‌رييه‌كانى له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنى وڵاتان ئابورى، په‌روه‌رده‌يى، ته‌ندروستى، كۆمه‌ڵايه‌تى، و هتد كرا و نيشاندهرهكانى ده‌رخه‌رى ئه‌م گۆڕانكارييانه له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له ماوه‌ى ساڵانى دواى كۆنگره‌ى نايرۆبى كه ده‌ره‌نجامى لێكۆڵينه‌وه و ڕووپێوه ئامارييه‌كانى ده‌زگاى ناوه‌نديى ئامارى عێراق و ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستانن، خرانه به‌رچاوى ئاماده‌بووان و گفتوگۆ و ڕاگۆڕينهوه له‌سه‌ر كاريگهرييهكان و گۆڕانكارييه‌كان كرا.
ئاماده‌بووانى ئه‌م وۆركشۆپه بريتى بوون له به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌ره گشتييه‌كان لە وەزارەتی پلاندانان، به‌ڕێوه‌به‌ره گشتيیەکانی پلاندانان لە وەزارەتەکانی تەندروستی، ئاوەدانکردنەوە ونیشتەجێکردن، و شارەوانی و گه‌شت و گوزار، و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى پلانی پەروەردەیی له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى توێژینەوە و پەره‌پێدان لە وه‌زاره‌تى خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، و به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌ره گشتييه‌كانى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوده‌وڵه‌تى، پلاندانانى ستراتيجى، و سه‌رچاوه مرۆييه‌كان و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى كۆنترۆڵى جۆرى و ڕاوێژكار دارا مه‌لا غه‌فور له وه‌زاره‌تى پلاندانان لەگەڵ جێگری به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى پلاندانان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و بەڕێوەبەری پلان لە وەزارەتی ناوخۆ و نوێنەری وه‌زاره‌تى کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەشدارییان لەم وۆرکشۆپەدا کرد. لە پارێزگاکانيش به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌رانى پلاندانان له هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه بەشدارییان کرد.