له‌رێكه‌وتى 13.9.2022 له هۆتێل ڤان رۆیاڵ له شارى هه‌ولێر وۆركشۆپى دامه‌زراندنى سیسته‌مى نیشتمانى زانیارى توندوتیژى له‌سه‌ر بنه‌ماى كۆمه‌ڵایه‌تى و جێنده‌رى GBVIMS كه له‌لایه‌ن سندوقى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان UNFPA رێكخرابوو بۆماوه‌ى 1 رۆژ به‌ڕێوه‌چوو و له‌لایه‌ن به‌رپرسى به‌شى ئاماره‌كانى په‌روه‌رده، ته‌ندروستى و كۆمه‌ڵایه‌تى له ده‌سته‌ى ئامار به نوێنه‌رایه‌تى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار سه‌رپه‌رشتى و كردنه‌وه‌ى وۆركشۆپهكهى كرد. وۆركشۆپه‌كه به به‌شدارى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكومه‌تى فیدڕاڵ كه پێكهاتووبوون له نوێنه‌رانى ( ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، نوێنه‌رى دادگاى باڵا، وه‌زاره‌تى ناوخۆ، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و تیمى ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عیراق)، به‌شداربووان له وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوون له نوێنه‌رانى (به‌پرسى به‌شى ئاماره‌كانى په‌روه‌رده، ته‌ندروستى و كۆمه‌ڵایه‌تى لە دەستەی ئاماری ھەرێم، وه‌زاره‌تى ناوخۆ ب.گ توندوتیژى دژ به خێزان و ئافره‌تان، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران - به‌ڕێوه‌به‌رى ئیداره‌ى كه‌مپه‌كان) له‌گه‌ڵ نوێنه‌ران له ڕێكخراوه بیانیه‌كانى سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
سندوقى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان UNFPA له ساڵى 2014 سه‌رقاڵى دامه‌زراندنى سیسته‌مێكى یه‌كگرتووه له سه‌ر ئاستى عێراق به‌گشتى و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌ت. مه‌به‌ست له دامه‌زراندنى ئه‌و سیسته‌مه ڕێكخستن و كۆكردنه‌وه‌ى زانیارییه‌كانه له وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌شێوه‌یه‌ك وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانى تایبه‌ت به‌م بابه‌ته به‌یه‌ك دهبهستێتهو له‌هه‌مان كاتدا ده‌به‌سترێنه‌وه به ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عێراق و ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان كه ده‌ستگه‌یشتنى ته‌واویان ده‌بێت له هه‌بوونى ئه‌و زانیاریانه. بڕیاردراوه له ماوه‌ى داهاتوو كارى جدی تر و گفتوگۆى زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكرێت و كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى په‌یوه‌ندیدار له هه‌ردوو حكومه‌تى فیدڕاڵ و هه‌رێم به‌رده‌وامى هه‌بێت و بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م سیسته‌مه گرنگه بچێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، به قۆناغێكى گرنگ داده‌نرێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى زانیارییه‌كانى توندوتیژى له‌سه‌ر بنه‌ماى كۆمه‌ڵایه‌تى و جێنده‌رى و دانانى پلان و ستراتیجى له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و زانیاریيانه.