لهرێككهوتى 24-26/10/2023 له شارى هه‌ولێر له ژێر سه‌رپه‌رشتى به‌رێز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم وۆركشۆپى ڕاوێژكارى بۆ ئه‌نجامدانى رووپێوى هێشوویى فره‌نیشانده‌ر به به‌شداریكردنى تیمى هونه‌رى ده‌سته‌ى ئامار و ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عێراق كه به‌رێز قصى عبدالفتاح به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى هونه‌رى ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عێراق و خاتوو شیلان جونید به‌رێوه‌به‌رى گشتى پلانى په‌روه‌رده‌یى له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم و نوێنه‌رى وه‌زاره‌ته‌كانى په‌روه‌رده، ته‌ندروستى، شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار له هه‌رێم و نوێنه‌رى وه‌زاره‌ته‌كانى په‌روه‌رده، ته‌ندروستى، وه‌زش و لاوان له حكومه‌تى فیدرال و تیمى باڵاى رێكخراوى UNICEF به‌شدار بوون. له‌سه‌ره‌تادا به‌رێز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم باسى له گرنگى رووپێوهكى كرد و ئاماژه‌ى دا به گه‌ره‌كانى ئه‌نجامدراو له ماوه‌ى ساڵانى ڕابردوو و له‌گه‌ڵ گرنگى ئه‌نجامه‌كانى رووپێوه بۆ لایه‌نه‌كانى به‌شداربوو له وۆركشۆپه‌كه.
ئامانج له ئه‌نجامدانى ئه‌م رووپێوه زانینى ڕه‌وشى ته‌ندروستى ئافره‌تانه له ته‌مه‌نى 15-49 ساڵان و منداڵانى ته‌مه‌ن كه‌متر له 5 ساڵان له‌لایه‌ك و لە لایەکی تره‌وه داتاكانى ئه‌م رووپێوه ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ هه‌ژماركردنى نیشاندهرهكانى په‌ره‌پێدانى به‌رده‌وام SDG له بواره‌كانى په‌روه‌ده، ته‌ندروستى، خزمه‌تگوزارییه‌كانى خێزان له‌رووى ئاو و ئاوه‌رۆ، كاركردنى منداڵان و كۆمه‌ڵێك نیشانده‌رى تر‌ى گرنگ له‌م بوارنهدا.
ئه‌م رووپێوه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم به هاوبه‌شى ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عێراق و به هه‌ماهه‌نگى و پاڵپشتى ته‌كنیكى رێكخراوى UNICEF ئه‌نجامده‌درێت. به پێى پلانى دانراو پێشبینى ده‌كرێت له سه‌ره‌تایى چاره‌گى دووه‌مى ساڵى داهاتوو بچێته بوارى جێبیهجێكردنهوه.