ڕۆژانى 16-18/12/2025 له شارى هه‌ولێر وۆركشۆپێك بۆ ئاراسته‌كردن و تواناسازى بۆ سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ى ڕوانگه‌ى زانيارييه‌كانى بازاڕى كار و هه‌ڵسه‌نگاندنى بازاڕى كار (LMIO/LMA) له لايه‌ن ڕێكخراوى يونێسكۆ (UNESCO) بۆ گشت به‌شداربوانى ئه‌م پڕۆژه‌يه له سه‌ر ئاستى عێراق، به‌ڕێوه چوو.
ئه‌م وۆركشۆپه تايبه‌ت بوو به هه‌ڵسه‌نگاندنى بازاڕى كار هاوته‌ريب له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى ڕوانگه‌يه‌كى هه‌ميشه‌يى بۆ زانيارييه‌كانى بازاڕى كار بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان. ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه وێنه‌يه‌كى تازه و ڕوون له هه‌ر دوو بوارى خستنه‌ڕوو و داواكردن و هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌رتانه‌ى كه ئه‌وله‌ويه‌تيان هه‌يه و كه‌لێنه‌كانى كارامه‌ييه‌كان ده‌خاته به‌رده‌ست. ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه ته‌ركيز له سه‌ر ئابووريى سه‌وز و ژماره‌يى ده‌كات.
پێكهاته‌ى ئه‌م ڕوانگه‌يه بريتييه له تيمى ئاراسته‌كردن، تيمى ڕاوێژكارى و تيمى مه‌يدانى كه هه‌ر يه‌ك له‌مانه ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى تايبه‌ت به خۆيان هه‌يه و له چه‌ند لايه‌نێك پێك دێن.
بۆ ئه‌م ڕوانگه‌يه، ڕێكخراوى ناوبراو پڕۆژه‌يه‌كى ڕێك خستوه كه بريتييه له پرسيارنامه‌يه‌كى تايبه‌ت به‌م بواره و پرسياره‌كان ئاراسته‌ى چه‌ند كۆمپانيايه‌ك ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى به‌شداريكردن و پێويستيى بازاڕى كار له هه‌ر دوو بوارى كارى ژماره‌يى و كارى سه‌وز بزانرێت و كار بكرێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كه‌ڵێنه‌كان و پێويستييه‌كانى بازاڕى كار له‌م بوارانه‌دا.
ئه‌م پڕۆژه‌يه، وه‌ك ده‌ستپێك، ته‌نيا له 10 پارێزگاى عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێت كه بريتين له: هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك، به‌غدا، نه‌ينه‌وا، سه‌لاحه‌ددين، زيقار، به‌سره، بابل، و ديوانييه. نموونه‌ى ئه‌م ڕووپێوه له‌سه‌ر ئاستى عێراق 3,200 كۆمپانيا و كارگه‌يه و به‌پێى تايبه‌تمه‌نديى بازرگانيى پارێزگاكان له ڕووى ئابوورى و بازاڕى كار ده‌گۆڕێت و زۆرترينى له پارێزگاى به‌غدا ده‌بێت (960 كۆمپانيا و كارگه) و كه‌مترينيش له پارێزگاكانى سه‌لاحه‌ددين، بابل، زيقار و ديوانييه ده‌بێت (96 كۆمپانيا و كارگه).
كۆى قه‌باره‌ى ئه‌م ڕووپێوه له پارێزگاكانى هه‌رێم بريتييه له 1,056 كۆمپانيا و كارگه و له‌م ژماره‌يه هه‌ولێر 576، سلێمانى 320، و دهۆك 160 نموونه‌ى به‌ر كه‌وتووه.
بڕيار وايه كارى مه‌يدانيى ئه‌م ڕووپێوه له سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو ده‌ست پێ بكات و له ماوه‌ى كه‌متر له چوار مانگ گشت كاره‌كانى ئه‌م قۆناغه‌ى پڕۆژه‌كه جێبه‌جێ بكرێن و ڕاپۆرتى كۆتايى ئه‌نجامه‌كانى ڕووپێوه‌كه به‌ر له مانگى نيسانى ساڵى داهاتوو بڵاو بكرێته‌وه.
شايانى ئاماژه پێ كردنه كه هه‌ر يه‌ك وه‌زاره‌ته‌كانى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تى، په‌روه‌رده، و خوێندنى باڵا و هه‌روه‌ها زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددين و زانكۆى پۆليته‌كنيكى هه‌ولێر كه له‌م پڕۆژه‌يه‌دا له تيمى ڕاوێژكاريدا ئه‌ندامن، له‌م وۆركشۆپه به‌شدار بوون.