لە نێوان ٣-١٠\٥\٢٠٢٣ رێکخراوی یونیسێف/تیمی ئۆفیسی سەرەکی لە نیویۆرک سەرپەرشتی وۆرکشۆپی هەرێمی رووپێوی هێشوویی فرەنیشاندەر-گەری حەوتەم لە عەممان بە بەشداری هەردوو تیمی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان و دەزگای ناوەندی ئاماری عیراق لەگەل نوێنەرانی وولاتانی مصر، منغوليا، جزائر، عومان، سعودیە، صومال، فلسطين و ليبيا.
لە ٧ رۆژی وۆرکشۆپەکە، رێکخراوی یونیسێف تەواوی بەرنامەی دانراو بۆ ئامادەکردن و جێبەجێ کردنی رووپێوەکە خرایە روو کە تیایدا جگە لە چوارچێوەی ستانداردی پرسیارنامە، مۆدێلە تازە پێشنیارکراوەکان بۆ گەری حەوتەم بە ووردی خرایە بەر باس تاکو بە پێی تایبەتمەندی هەر وولاتێک بخرێتە ناو پرسیارنامە لهگهڵ بهكارهێنانى تهكهلۆجیاى پێشكهوتوو بۆ ئهوهى بتوانرێت ئهنجامهكان بهشێوازى دیجیتاڵى بهردهست بكرێت. لە بەشێکی تری گفتوگۆ ، بە تێر و تەسەلی باس لە قەبارەی نمونەی رووپێو بۆ هەر وولاتێک کرا و چونیەتی هەلبژاردنی بکرێ بە رەچاو کردنی پێویستیەکانی دەرخستنی ئەنجامەکان ئەگەر هاتوو لەسەر ئاستی ولات، ناوچە یان بەشێکی بێ.
هەروەها، سەرۆکی دەستەی ئامار بە نوێنەرایەتی کوردستان و عیراق بەشداری کرد لە پانەلێکی تایبەت بە شێوازی جێبەجێ کردنی گەری شەشەمی رووپێوەکە کە سالی ٢٠١٨ ئەنجام درا بە مەبەستی دیاری کردنی خالە ئەرێنی و نەرێنیەکان و سوود وەرگرتن لە چۆنیەتی چارەسەر کردنی خالە لاوازەکان لە گەری داهاتوو.
رووپێوی هێشوویی فرەنیشاندەر یەکێکە لە رووپێوە گەورەکان و گرنگەکان و تاکو ئیستا ٥ گەر لێی ئەنجام دراوە لە عیراق و هەرێمی کوردستان بەلام نەتوانرا گەری پێنجەم بکرێ سالی ٢٠١٥-٢٠١٦ لەبەر شەری رێکخراوی تیرۆرستی داعش ئەو کاتە.
ئەم رووپێوە چەند تەوەرێک لە خۆ ئەگرێ وەک مردنی مناڵانی خوار تەمەنی ٥ ساڵ و ١ ساڵ، تەندروستی مناڵ بە گشتی لە رووی گەشە کردن، تەندروستی ئافرەت لە سووری ژیانی تەمەن ١٥-٤٩ ساڵ، خەتەنەی مێینە، سوود وەرگرتن لە خزمەتگوزاریەکانی دەزگا تەندروستیەکان، چوون بۆ قوتابخانە، تەواو کردنی قۆناغەکانی خوێندن، بەکارهێنانی ووزە بۆ مەبەستە جیاکانی خێزان، گەیشتن بە سەرچاوەی ئاوی پاک لەگەل چەندین تەوەری تر.
ئەنجامەکانی ئەم رووپێوە بەکار دێت بۆ زانینی ئاستی پێشکەوتن یان بە پێچەوانە کە روویان داوە بە بەراوورد بە گەرەکانی پێشووتر و هەروەها بۆ دابین کردنی ٤٥% نیشاندەرەکانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام (SDGs). لهگهل ئهوهشدا ئهنجامهكانى ئهم رووپێوه دهبێته سهرچاوهیهك بۆ ههژماركردنى نیشاندهرهكانى ههژارى فره رهههند MPI لهسهر ئاستى عیراق و ههرێمى كوردستان هاوشێوهى گهرى شهشهم كه به هاوكارى زانكۆى ئۆركسفۆردى بهریتانى له كۆتایى ساڵى 2019 توانرا نیشاندهرهكانى MPI ههژماربكرێت.
جێی ئاماژە پێکردنە کە دەستەی ئامار لەگەل دەزگای ناوەندی ئامار لە مانگەکانی داهاتوو بەردەوام دەبن لە گفتوگۆ بۆ گەیشتن بە بریاری کۆتایی سەبارەت بە جێبەجێ کردنی رووپێوەکە بە هاوکاری رێکخراوی یونیسێف لە نزیکترین کات.