کوردی | العربية | English
پەیامی وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
21 November 2024

پەیامی وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان

لە بەردەوامی پرۆسەی جێ بەجێ کردنی سەرژمێری لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، لەماوەی ٥ پێنج رۆژی ڕابردوودا ڕێژەیەکی بەرزی کارەکان جێ بەجێ کراوە، سەرەڕای هەبوونی ئاستەنگی تەکنیکی .
لەم کاتەدا هاوڵاتیان پەیوەندی زۆر دەکەن بەسەنتەی پەیوەندیەکان لە ژووری عەملیاتی سەرژمێری و بەرێوبەرایەتیەکانی ئاماری پارێزگاکان تاوەکو دڵنیا ببنەوە کە سەردان دەکرێن.
لەبەر ئەوەی پێشتر راگەینرابوو کە پرۆسەکە ئەم قۆناغە بۆ دوو رۆژ بەردەوام دەبێ دواتر ناتوانین کەس تۆمار بکەین ،بەڵام لێرەوە هەموو دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە تاوەکو تەواو کردنی تۆماری هەموو خێزانەکان پرۆسەکە بەردەوام دەبێ بۆیە داوا دەکەین لەسەرجەم ئەو خێزانانەی کەتاوەکو ئێستا خۆیان تۆمار نەکردوو لەماڵەکایان بمێنەوە ،چونکە پرۆسەکە بەردەوام دەبێ تاوەکو دوا خێزان و دوا هاوڵاتی تۆمار دەکرێ .

سوپاس بۆ هاوکاریتان
دکتۆر دارا ڕەشید محمود وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم