ئه‌مرؤ به‌روارى 23.8.2020 له رێورسمێكى شایسته‌دا به ئاماده‌بوونى خاتوو ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلیۆرانۆ جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەماههنگیکاری نیشتەجێ و هەماهەنگیکاری مرۆیی لە عێراق بە یاوەریی نوێنەرانی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان UNFPA و نووسینگەی هەماهەنگی مرۆیی OCHA لە عێراق و ئاماده‌بوونى هه‌ریه‌ك له به‌رێزان وه‌زیرى پلاندانان، وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان ، بریكارى وه‌زیرى پلاندانان، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار، و به‌رێوه‌به‌رى گشتى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان، ئه‌نجامه سه‌ره‌كیه‌كانى رووپێوى ههرهكاران و لاوان له هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاندرا كه سالى 2019 له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان به هاوكارى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان و ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عێراق و وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوانى عێراق ئه‌نجامدرا بوو.
گروپى ئامانج له‌م رووپێوهدا هه‌رزه‌كاران و لاوانى له ته‌مه‌نى (10-30) كه نیشانده‌رى گرنگ له‌بواره‌كانى (خوێندن، ته‌ندروستى، ته‌كنه‌لۆجیا و زانیارى ، مافه‌كانى هاولاتى مه‌ده‌نى و هاولآتى بوون، ........) به‌ده‌ستهاتوون بۆ ئه‌وه‌ى ببێته بنچینه‌یه‌ك بۆ دانانى پلان و كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م نیشانده‌رانه و له‌هه‌مانكاتدا ببێته به‌رچاو ڕوونییه‌ك بۆ حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م داتا‌و نیشانده‌ره گرنگانه ببنه بنچینه‌یه‌ك بۆ بڕیاردان و بتوانن كارى پێویستى له‌سه‌ر ئه‌نجامبده‌ن.
ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامه سه‌ره‌كییه‌كانى ڕووپێوى هه‌رزه‌كاران و لاوان له هه‌رێمى كوردستان 2019
27 February 2021