ڕۆژى 24/3/2015.
خولى ڕاهێنان رێکخرا سەبارەت بەپرۆسەى (تۆمار کردنى گشتگیرى ئاوارەکان) لە هەرێمى کوردستان لە دیوانى دەستە تایبەت بە ئەنجام پایلۆت (ئامادەکارى)بۆ ئەم پرۆسەیە.
سەرەتا بەڕیز (سیروان محمد محى الدین) سەرۆکى دەستەى ئامارى هەرێم ووتەیەکى ووتەیەکى پێش کەش کرد بۆ ئەو توێژەرانەى کە ئامادەبوون لە پایلۆتەکە کەتیایدا گرنگى ئەم بەشەى پڕۆژەکە شی کردەوە,
و باس لە گرنگى بەرێوەچونى پرۆسەکەى کرد کەوا بۆ یەکەم جارە بەهاوکارى نەتەوە یەکگرتوەکان (UN)ئەنجام دەدرێت لەمانگى (ئایار) ى ئەم ساڵ هەروەها روونکردنەوەى پێش کەش کرد سەبارەت بە ماوەو چونیەتى بەڕێوەچونى پرۆسەکە بە گشتى و پایلۆتەکە بەتایبەتى.
شایەن باسە ئەم خولە سێ ڕۆژ دەخایەنێت کەوا ڕۆژى یەکەمیان بەچۆنیەتى پرکردنەوەى فۆرمەکەیە وە دوو رۆژى دواتر تێبینى کارى مەیدانى.