سەر لە بەیانی ئەمرۆ د.دارا رشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستانی کرد لەلایەن سیروان محمد بریکاری وەزارەتی پلاندانان و سەرۆکی دەستەی ئامار و سەرۆک بەش و فەرمانبەران پێشوازیەکی گەرمی لە بەرێزیان کرا تیایدا وەزیری پلاندانان کارەکانی ئامادەکاری بۆ سەرژمێری بەسەرکردەوەو بەتایبەتی ژووری عەملیاتی سەر ژمێری و هەروەها سەنتەری پەیوەندیەکان
کە بەماوەیەکی ئێجگار کەم بەهەوڵ ماندوو بوونێکی زۆر توانرا ئەم سەنتەرو ژووری عەمەلیاتە دروست بکرێت کەئامانج لێ بەدواداچوونە لەسەر تەواوی پرۆسەکە لەهەنگاوی دەستپێکەوە تاوەکو کۆتایی
لە چوارچێوەی سەردانەکەدا د.دارا رەشید دەستخۆشی کرد لەفەرمانبەرانی دەستەی ئامار کە توانیویانە لەگەڵ کۆمپانیای جێ بەجێ کار لەماوەیەکی زۆر کەمدا ئەم کارە گرنگ و پڕ بایەخە بۆ خزمەتی پرۆسەی سەرژمێری تەواو بکەن هەروەها جەختی کردەوە لەسەر بەرێوبەردنی کارەکان بەباشترین شێواز هەر بەم مەبەستە دەست خۆشی کرد لەدەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان کەتوانیویەتی لەم ماوە کورتەدا بەهاوبەشی لەگەڵ بەرێوبەرایەتیەکانی ئاماری لەپارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەست بکەن بە راهێنانی بژمێرەکان ئامادەیان بکەن بۆ دەست کردن بە پرۆسەی سەرژمێری لەکاتێکدا بەبەراود لەگەڵ حکومەتی عێراق درەنگتر ئەم پرۆسەیە لەهەرێم دەستی پێکرد وێرایی ئەمەش دەست خۆشی لەسەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن و میدیکاران و رۆژنامەنووسان کردکەرۆڵی ئێجگار باشیان هەبووە لەسەرخستنی پرۆسەی سەرژمێری لەهەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
دەستخۆشی وپێزانیشی بۆ خەڵکی ناوچە کوردستانییەکان دەربڕی و ڕاگەیاند: ئەو خەڵکە ڕەسنە کوردبوونی خۆیان سەلماندو مێژووێکی تری شانازی و سەرکەوتنیان بۆخۆیان و مللەتەکەیان تۆمار کرد .
ڕاگەیاندنی وەزارەتی پلاندانان
چوارشەمە
20-11-2024
کردنەوەی ژووری عەملیاتی سەرژمێری و هەروەها سەنتەری پەیوەندیەکان
21 November 2024