رۆژانى 16 و 17 /12/2015 بەئامادەبوونى سەرۆکى دەستەى ئامارى هەرێم و سەرۆکى دەزگاى ناوەندى / بەغدا کۆبوونەوەى بەدواداچوون لەسەر پێشکەوتنەکانى بەدیکراو لەپرۆژەى ( نوێ کردنەوەى سیستەمى ئامار ) کە بەهاوکارى رێکخراوى UNFPA لەماوەى 3 ساڵى رابردوو جێ بەجێ کرا. ئەم پرۆژەیە لەلایەن شارەزایانى کۆمپانیاى GOPA ى ئەڵمانى جێ بەجێ کرا وەتیایدا 57 سەردان لەلایەن شارەزایانى نێودەڵەتى ئەنجامدراوە کە 9 شارەزا بوون لە وڵاتانى ایسلندا ، ایتالیا ، تورکیا ، فەرەنسا و فەلەستین هەروەها لەم کۆبوونەوەیە بریاردرا ئەو بابەتانەى ماون لەچوارچێوەى پلانى پرۆژەکە کەتەواو بوو بەکۆتایى ساڵى 2015 ، هەوڵ بدرێ جێ بەجێ بکرێ تاوەکو سوود لەو زانیاریانەى وەرگیراون وەربگیرێ و نەفەوتێ.
کۆبوونەوەى بەدواداچوون لەسەر پێشکەوتنەکانى سیستەمى ئامار
21 December 2015