کۆبوونەوەی بەرنامەی چاکسازی لە سیستەمی ئامار
لە رێکەوتی 3/7/2013 کۆبوونەویەکی فراوان ئەنجام درا لە ئوتێلی ڤان رویال بە ئامادەبوونی نۆینەرانی دەستەی ئامار و وەزارەتەکان بەشدار لەپرۆسەی چاکسازی سیستمی ئامارلەهەرێمی کوردستان. ئەم کۆبوونەوە لە لایەن دەستەی ئامارى ههرێمى كوردستان سەرپەرشتی کرا و بە هاوکاری ئاژانسی (UNFPA) بەرێوەچوو،مەبەست لەم کۆبوونەوە یە هەلسەنگاندنی بەرنامەی چاکسازی لە سیستەمی ئامار بوو لە ماوەی 1/1/2013 تاکو20 /6/2013 کە تیایدا شەش لێژنە راپورتی خۆیان پێشکەش کرد کە چی کراوە و پیشنیاز وئاستەنگەکان چی بوون وە پلانی داهاتوویان بۆ شەش مانگی داهاتوو پێویستەچی بێ.
لەم کۆبوونەوەیەدا شارەزاییانی بیانی کە سەرپەرشتی ئەم بەرنامەیە دەکەن راپۆرتی خۆیان پێشکەش کردبەهاوبەشی لەگەل لێژنەکانی دەستەی ئامار.
جێگای ئاماژەپێکردنە کە بەرێز د.مهدی العلاق سەرۆکی دەزگای ناوەندی ئامار ئامادەی بەشێکی کۆبوونەوەکە بوو لەگەل رێکخراوەکانی UNDP، UNWOMEN.