کوردی | العربية | English
کۆتایی هاتنی پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتوان و ئاڤاهییا
15 December 2024

کۆتایی هاتنی پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتوان و ئاڤاهییا ڕادەگەیەنین

ئەمشەو کاتژمێر ۱۲ کۆتایی بەپرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و ئاڤاهییا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دێت .
سەرەرای بوونی ئاستەنگی دارایی، تەکنیکی و هونەری، کەمی کات لەبەردەممان، بۆ ئامادەکاری و جێبەجێ کردنی پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتوانان لەهەرێم و ناوچە کورستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ، دواجار توانرا ئەم پرۆسە گەورە وگرنگە بە باشترین شێوە بە ڕێوەبچێت، ئەویش  بەپاڵپشتی و پشتگیری بەڕێزان، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرە بەڕێزەکان و دام و دەزگاکانی تر لەحکومەتی هەرێم، هەروەها سوپاسی هەول وماندووبوونی سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم وسەرجەم فەرمانبەرانی ئەو دەستەیە دەکەین. 
هەر بەم بۆنەوە، بەپێویستی دەزانین سوپاسی فەخامەتی سەرۆک کۆماری عێراق و جێگری سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرە بەڕێزەکان و فراکسیۆنە کوردستانیەکان بکەین کەهاوکارو پشتیوان بوون لەمیانەی گفتوگۆکانمان لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەرئەنجامدانی پرۆسەکە لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە جێبەجێ کردن وبە بەستنەوەی بە ئەنجامی سەرژمێری ١٩٥٧ کە بنەمای سەرەکی ڕێکەوتن بوو لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری.

جێگەی خۆیەتی ئاماژە بەڕۆڵ و کاریگەری مامۆستایانی پەروەردە و گەنجانی بژمێر بکەین کە جێ دەستیان دیاربوو لەسەرخستنی پرۆسەکە.
سوپاسی لیژنەی باڵا و ژووری عەمەلیاتی سەرژمێری لە پارێزگاکان وئیدارەکان دەکەین بۆ پێشکەش کردنی ئاسانکاری و پاڵپشتی کردنی پرۆسەکە تاکو گەیشتین بە ئەنجام. 
سوپاس و پێزانینی زۆرمان بۆ ڕۆڵی میدیاکاران و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن هەیە، کەلەسەرەتایی پرۆسەکەوە هاوکارو پشتیوانی ئێمەبوون لەهۆشیارکردنەوەو گەیاندنی زانیاری بە هاوڵاتیانمان
لە کۆتایدا، سوپاسی بێ پایانمان هەیە بۆ تەواوی فەرمانبەران لە دەستەی ئامار وبەڕێوەبەرایەتیەکان لە پارێزگاکان وئیدارە سەربەخۆکان کە ماندونەناسانە شەو ورۆژیان خستە سەر یەک وزاڵ بوون بەسەر ئاستەنگەکان وتوانییان نموونەی جوانی کاری بە تیم وڕۆحیەتی نیشتیمان پەروەرانە کارەکان ئەنجام بدەن.
وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
14-12-2024