کوردی | العربية | English
به‌ رێوه‌ به‌رايه‌تى ئامارى پارێزگاى دهوك به‌ شدارى كرد له‌ روژى جيهانى GIS
12 December 2023

له‌ ريكه‌وتى 16/11/2023 , لە رۆژى جيهانى سيسته‌مى زانيارى جوگرافى(GIS), به‌ رێوه‌به‌رايه‌تى ئامارى پارێزگاى دهوك به‌شدارى کرد له‌ ئيڤێنتێك كه‌ به‌م‌ بوونه‌يه‌وه‌ ئاماده‌ كرابوو له‌ زانكوى دهوك، كوليژى زانستی مرۆيى- به‌شى جوگرافى به‌ سپونسه‌رى نوينه‌رى كومپانياى  esri. له‌ په‌نالێكى تايبه‌ت به‌و بۆنه‌يه‌وه,‌ به‌رێوه‌به‌رى ئامارى پارێزگاى دهوك تيشكى خسته‌ سه‌ر ئه‌و كارو چالاكيانه‌ى كه‌ لە به‌رێوه‌به‌رايه‌تى ئامارى دهوك ئه‌نجام دراوه‌ به‌به‌كارهينانى سيسته‌مى زانيارى جوگرافى GIS لە چەند ساڵی رابردوو لە چوارچێوەی جێبەجێ کردنی پرۆژە ئاماریەکان.