کوردی | العربية | English
WFPكۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى ده‌سته‌ له‌گه‌ڵ لێژنه‌ى باڵاى ڕێكخراوى
3 August 2016

دواى ته‌واوبوونى وۆركشۆپى تايبه‌ت به‌ شيكردنه‌وه‌ى داتاى ڕووپێوى ئاسايشى خۆراك له‌هه‌رێمى كوردستان، به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵسه‌نگاندنى چۆنيه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى ڕووپێوه‌كه‌ هه‌رله‌سه‌ره‌تاى ده‌سپێكردنى تاكۆتايى شاندێكى باڵاى ڕێكخراوى WFP سه‌ردانى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئاماريان كرد له‌به‌روارى 31/7/2016، هه‌ر له‌ميانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ ته‌واوى ڕه‌وشى به‌ڕێوه‌چوونى وۆركشۆپه‌كه‌يان به‌سه‌رۆكى ده‌سته‌ ڕاگه‌ياند و گفتگۆى فراوانيان ئه‌نجامدا بۆ چۆنيه‌تى دارشتنه‌وه‌ى ڕاپۆرتى ڕووپێوه‌كه‌ و دواتر له‌گه‌ڵ هه‌ماهه‌نگكارى ڕووپێو و به‌ڕێوه‌به‌رى شيكردنه‌وه‌ى داتاى ڕووپێوه‌كه‌ ته‌واوى به‌شه‌ هونه‌ريه‌كانى ده‌سته‌و هۆڵى تۆماركردنى داتايان به‌سه‌ر كرده‌وه‌.