له چوارچێوه‌ى جێ به‌جێ كردنى به‌رنامه‌ى چاكسازى سێكته‌رى ئامار , به مه‌به‌ستى به‌ره‌و پێش چوونى ئامار له هه‌رێمى كوردستان ,ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم به هاوكارى ئاژانسى نێوده‌وله‌تى بو دانيشتوان خۆلێكى 7 روژى له رێكه‌وتى 5-11-2012 تا 12-11-2012 كرده‌وه .
به‌شدار بووانى خۆڵه‌كه بريتى بوون له كادره‌كانى به‌شى تهكنولوجياى زانيارى (IT) له ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و به‌رێوه‌به‌رايه‌تيه‌كانى ئامارى (هه‌ولێر و سلێمانى و دهوك ) و نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى خوێندنى بالا‌و توێژينه‌وه‌ى زانستى و وه‌زاره‌تى كار‌و كارووبارى كومه‌ڵايه‌تى و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده.
ناوهرووكى خوڵه‌كه بريتى بوو له چونيه‌تى به يه‌ك به‌ستنى به رێوهبهرايتيهكانى ئامار له گه‌ل ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم له رێگه‌ى تورهكانى كومپيوتهر
(server network) ئه‌مه‌و له درێژه‌ى خۆڵه‌كه پلانێك دانرا به مه‌به‌ستى
جێ به جێ كردنى له ماوه‌ى 6 مانگى داهاتوودا.