له‌رێكه‌وتى 2-5-/9/2012 له ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و ده‌زگاى ئامارى ناوه‌ندى عیراق به هاوكارى ئاژانسىUNFPA وه‌رشه‌یه‌كى كاركردنى جىَ به‌جىَ كردنى قۆناغى دووه‌مى به‌رنامه‌ى چاكسازى و به‌توانا كردنى كارى سیسته‌مى ئامارى له عیراق و هه‌رێم ئه‌نجامدا له ئوتێل ڤان رویال له هه‌ولێر. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاژانسى UNFPA گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى GOPA المانى مۆر كردوه بۆ هێنانى شاره‌زایانى نێوده‌وله‌تى له بوارى ئامار.
له‌م وه‌رشه‌یه‌دا نوێنه‌رانى چه‌ند وه‌زاره‌تیكى حكومه‌تى عیراقى فیدرال و به‌هه‌مان شێوه نوێنه‌رانى چه‌ند وه‌زاره‌تێكى حكومه‌تى هه‌رێم به‌شدار بوون هه‌روه‌ها له هه‌رێم نوێنه‌رى ئه‌نجومه‌نى بالاَ دادوه‌رى و ئه‌نجومه‌نى بالاى خانمان به‌شداربوون . له‌م وه‌رشه‌یه‌دا (4) لێژنه‌ى سه‌ره‌كى پێك هێنرا بۆكۆبونه‌وه‌و به‌دوا داچوون له‌گه‌ڵ هاتنى شاره‌زاكانى نێوده‌وله‌تى هه‌ریه‌كه بۆ بابه‌تى خۆى بۆ جىَ به‌جىَ كارنامه‌ى پێشخستنى به‌شى ئامار وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ئه‌نجام ده‌دات .