لەبەرواری 17-19/-3-2013 لە ووڵاتی ئوردن ( عمان) كۆبوونەوەیەكی فراوان رێكخرا بەسەرپەرشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ منداڵان (UNICEF ) بەبەشداری كردنی وەزارەتەكانی ( پەروەردە و تەندروستی و كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ) لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدرال و بەڕێزان سەرۆكی دەستەی ئامار، راوێژكاری وهزیری پلان دانان , بەرپرسی بەشی ئامارەكانی پەروەردە و كۆمەڵایەتی لە دەستەی ئامار و سەرۆكی دەزگای ناوەندی ئاماری بەغدا بەڕێوەچوو . مەبەست لەم كۆبوونەوەیە چۆنیەتی سوود وەرگرتن بوو لە داتاكانی ڕووپێوی هێشوویی فرەنیشاندەری بوارەكان و چۆنیەتی كاركردن لە سەر ئەم داتایانە و دانانی پلان بۆ كاركردن لە دام و دەزگاكانی حكومەت و بەدوا داچونی كێشەكان و دۆزینەوەی ڕێگە چارە بۆیان . هەر لەمیانەی كۆبوونەوەكەدا بەرێز سەرۆكی دەستەی ئاماری هەرێم چەند نمایشێكی گرنكی ئاماری پێشكەش بە ئامادەبوان كرد كە تیایدا بەراوردی هەندێ نیشاندەری لەبوارەكانی ( پەروەردە و تەندروستی و پاراستنی منداڵان) لە نێوان ساڵانی 2006 كە ڕووپێوی MICS3 ئەنجامدرا بوو لەگەڵ ساڵی 2011 كە ڕووپێوی MICS4 ئەنجامداوە لەم نمایشەدا ڕۆلی ئیستای هەرێمی كوردستان بە دیار كەوت كە پێشكەوتنی پێوە دیارە لە بوارەكانی دیاری كراو.
بهشدارى سهرۆكى دهستهى ئامارى ههرێم له كوبونهوهى فراوانى رێكخراوى يونيسێف له وولاتى ئوردن
31 March 2013