ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم له رێوره‌سمى رۆژى جيهانى ئامار له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌ى رێكخراوى ستات (STAT) بۆ شيكردنه‌وه‌ى داتاى ئامارى و راهێنان به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ل به‌شى ئامار له كۆلێژى به‌رێوه‌بردن و ئابوورى له زانكۆى سه‌لاحه‌دين به‌شداريكرد له وركشۆپێك به ناونيشانى ( پرۆسه‌ى شيكردنه‌وه‌ى داتاى ئامارى له توێژينه‌وه‌ى زانستى دا) له كۆلێژى به‌رێوه‌بردن و ئابوورى له رێكه‌وتى 22/10/2023.
بابه‌ته‌كان به شێوه‌ى زانستى و رێكخراو له لايه‌ن هه‌ر چوار مامۆستاى زانكۆ ( د. بێخال صمد صديق / ئامار پێداويستى سه‌رجه‌م زانسته‌كانه, د. هه‌ژار ته‌لعه‌ت ئه‌بوبه‌كر / ناونيشانى توێژينه‌وه, بژارده, رێگاكانى بژارده , د. دڵشاد محمود صالح / رێگاكانى كۆكردنه‌وه‌ى داتا و رێكخستنى داتا, باش‌ترين فورمى راپرسى, د. دڵشاد شاكر اسماعيل / شيكردنه‌وه‌ى داتا و بڕياردان) پێشكه‌شكران.